زەبوورەکان 1:3-6
زەبوورەکان 1:3-6 KSS
ئەی یەزدان، دوژمنانم چەند زۆرن! چەند زۆرن لە دژم سەریان هەڵداوە! زۆر کەس لەبارەی منەوە دەڵێن: «خودا ڕزگاری ناکات.» بەڵام تۆ ئەی یەزدان، قەڵغانی منیت، شکۆمەندی منیت و سەرم بەرز دەکەیتەوە. پڕ بە دەنگم هاوار بۆ یەزدان دەکەم، ئەویش لە کێوی پیرۆزی خۆیەوە وەڵامم دەداتەوە. ڕادەکشێم و دەخەوم، بەئاگادێمەوە، چونکە یەزدان پشتگیریم دەکات. لە دەیان هەزار کەس ناترسم، ئەوانەی دەوریان گرتووم.





