لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:33-8

زەبوورەکان 1:33-8 KSS

ئەی سەرڕاستان گۆرانی شادی بۆ یەزدان بڵێن، ستایشکردن لە دڵڕاستان دەوەشێتەوە. بە ساز ستایشی یەزدان بکەن، بە قیسارەی دە ژێیی مۆسیقای بۆ بژەنن. سروودێکی نوێی بۆ بڵێن، بە کارامەیی مۆسیقا بژەنن، بە هەلهەلەوە. لەبەر ئەوەی فەرمایشتی یەزدان ڕاستە، لە هەموو کردارەکانی دڵسۆزە. یەزدان ڕاستودروستی و دادپەروەری خۆشدەوێت، زەوی پڕ بووە لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی. بە فەرمانی یەزدان ئاسمان دروستکرا، بە هەناسەی دەمی هەموو ئەستێرەکانی ئاسمان. ئاوی دەریا وەک بەنداو کۆدەکاتەوە و زەریاکان دەخاتە ناو ئەمبارەوە. با هەموو زەوی لە یەزدان بترسێت، با هەموو خەڵکی دنیا سام دایانگرێت!

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە زەبوورەکان 1:33-8