لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:50-10

زەبوورەکان 1:50-10 KSS

خودای توانادار، یەزدان، دەفەرموێت، لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوای زەوی بانگ دەکات. لە سییۆنەوە کە لە جوانیدا تەواوە، خودا پڕشنگ دەدات. خودامان دێت و بێدەنگ نابێت، ئاگر لەپێشیەوە هەڵدەلووشێت، گەردەلوولێکی بەهێز لە دەوریەتی. بانگی ئاسمان دەکات لە بەرزایی، هەروەها زەوی، بۆ دادگایی گەلەکەی: «بۆم کۆبکەنەوە خۆشەویستانم، کە بە قوربانی پەیمانیان لەگەڵ بەستووم.» ئاسمان ڕاستودروستییەکەی ڕادەگەیەنێت، چونکە خودا خۆی دادوەرە. «ئەی گەلی من، گوێ بگرن هەتا قسە بکەم، ئەی ئیسرائیل، هەتا شایەتیت لەسەر بدەم: من خودام، خودای تۆم. سەرزەنشتت ناکەم لەسەر قوربانییەکانت، قوربانی سووتاندنەکانت هەمیشە لەبەردەممە. من پێویستیم بە گای ماڵەکەت نییە، پێویستیم بە گیسکی ناو پشتیرەکەت نییە، چونکە هەموو گیانلەبەرانی دارستان هی منن، هەروەها مێگەلەکانی سەر هەزارەها گرد.