لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئاشکراکردن ‮کورتە باسێک‬

کورتە باسێک
سیپارەی ئاشکراکردنی عیسای مەسیح بۆ یۆحەنای نێردراو لە نزیکەی ساڵی (95 ز.) نووسراوە. لەو کاتەدا باوەڕداران تووشی شەپۆلێکی چەوساندنەوە هاتوون، کەوا لەوانەیە لەژێر دەسەڵاتی دۆمیشیانی ئیمپراتۆری ڕۆمانی (81‏–96 ز.) بووبێت. دەسەڵاتی ڕۆمانی خەڵکیان ناچار دەکرد ئیمپراتۆر بپەرستن. ئەوە ببووە کێشە بۆ باوەڕداران، چونکە ئەوان تەنها مەسیحیان بە باڵادەست دەزانی نەک قەیسەر ‏(2‏:10‏،13؛ 3‏:10‏)‏. هەندێک کەس لەنێو باوەڕداراندا دەیانویست سازش لەسەر پەرستنی خودا بکەن. یۆحەنا وەک هاوبەشێک لە تەنگانە و شانشین و دانبەخۆداگرتن ‏(1‏:9‏)‏، ئەم نامەیە دەنووسێت تاوەکو باوەڕداران ئەو فێرکردنە وەرنەگرن و لە کاتە سەخت و ناخۆشەکانیشدا هەر چەسپاو بن «ئەوان بە خوێنی بەرخەکە و بەو شایەتییەی کە دایان بەسەریدا سەرکەوتن، ژیانی خۆیان خۆشنەویست و پێشوازییان لە مەرگ کرد.» ‏(12‏:11‏)‏.
شێوازی نووسینی نامەکە لەسەر ڕێبازێکی تایبەتی ئەدەبیاتی جولەکەیە. زۆر هێما بەکاردەهێنێت و هەندێک جاریش لەناو دەقەکەدا هەندێک هێمای تایبەت ڕوون دەکاتەوە ‏(1‏:20‏)‏. یۆحەنا لەم سیپارەیەدا زیاتر لە 50 جار ژمارە حەوتی بەکارهێناوە، وەک ئاماژەیەک بۆ تەواوەتی.
دەکرێ ئەم نامەیە بۆ چەند بەشێک دابەش بکەین:
1. مەسیح لەنێوان حەوت کڵێساکاندا شکۆدارە ‏(1‏:7‏-20‏)‏.
2. حەوت نامە بۆ حەوت کڵێساکە ‏(2‏:1‏–3‏:22‏)‏.
3. تەخت و تۆمار و بەرخەکە ‏(4‏:1‏–5‏:14‏)‏.
4. حەوت مۆر ‏(6‏:1‏–8‏:1‏)‏.
5. حەوت کەڕەنا ‏(8‏:2‏–11‏:19‏)‏.
6. ژن و ئەژدیها و دوو دڕندە و بەرخەکە و سێ فریشتە ‏(12‏:1‏–14‏:20‏)‏.
7. حەوت جامی تووڕەیی خودا ‏(15‏:1‏–16‏:21‏)‏.
8. بابلی لەشفرۆشی گەورە ‏(17‏:1‏–19‏:5‏)‏.
9. ستایش و گەڕانەوەی مەسیح ‏(19‏:6‏-21‏)‏.
10. هەزار ساڵ و کۆتایی شەیتان ‏(20‏:1‏-15‏)‏.
11. ئاسمانی نوێ و زەوی نوێ و ئۆرشەلیمی نوێ ‏(21‏:1‏-22‏)‏.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

ئاشکراکردن ‮کورتە باسێک‬: KSS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە