بەڵام چی دەفەرموێ؟ ﴿پەیامەکە لێت نزیکە، لەسەر زمانتە و لە دڵتدایە،﴾ ئەمەش پەیامی ئەو باوەڕەیە کە ڕایدەگەیەنین: ئەگەر بە دەمت دانت پێدا نا کە عیسا پەروەردگارە و بە دڵ باوەڕت کرد کە خودا لەناو مردووان هەڵیستاندەوە، ڕزگار دەبیت. لەبەر ئەوەی بە دڵ باوەڕهێنان ئەنجامەکەی بێتاوانبوونە، بە دەم دانپێدانان ئەنجامەکەی ڕزگارییە. هەروەک چۆن نووسراوە پیرۆزەکە دەفەرموێ: ﴿هەرکەسێک پشتی پێ ببەستێت، شەرمەزار نابێت.﴾ جیاوازی لەنێوان جولەکە و ناجولەکە نییە، لەبەر ئەوەی هەمان پەروەردگارە بۆ هەمووان، دەوڵەمەندە بۆ هەموو ئەوانەی لێی دەپاڕێنەوە، چونکە ﴿هەرکەسێک بە ناوی یەزدانەوە بپاڕێتەوە ڕزگاری دەبێت.﴾ ئیتر چۆن لە یەکێک دەپاڕێنەوە کە باوەڕیان پێی نەهێنابێت؟ چۆن باوەڕ بە یەکێک دەهێنن ئەگەر نەیانبیستبێت؟ چۆنیش دەیبیستن بێ ئەوەی یەکێک پێیان ڕابگەیەنێت؟ هەروەها چۆن ڕادەگەیەنن ئەگەر نەنێردرابن؟ وەک نووسراوە: ﴿چەند جوانە پێیەکانی ئەوانەی مزگێنی خۆشی دەدەن!﴾ بەڵام هەموو نەوەی ئیسرائیل گوێڕایەڵی پەیامی ئینجیل نەبوون، چونکە ئیشایا دەڵێت: ﴿ئەی یەزدان، کێ باوەڕی بە پەیامەکەمان کرد؟﴾ کەواتە باوەڕ بە بیستنە، بیستنیش بە وشەی مەسیحە.
ڕۆما 10 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕۆما 10
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕۆما 8:10-17
3 Days
This plan will take you on a Biblical journey exploring the truth about Jesus being our Sent Savior!
4 Days
This plan explores some of the basics of Christianity. Together we will dive into the scriptures to learn about having a firm foundation, what faith is, how to read the bible and it's impact today, as well as how to pray.
In part four of the Love This Book plan, we look at the hope we have for a new Kingdom of God, as well as studying how we are to live in the world today. We'll see how the prophetic literature in Revelation ties back to Genesis, where it all began.
5 Days
Praying the 5th Century prayer of Saint Patrick is a practice that has helped many Christians. We pray with the words of this great prayer and allow the wisdom of Saint Paul in his letters to guide us deeper into the profound understanding of ‘God in us’.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان