ناعۆمی گوتی: «ئەوەتا عۆرپای هێوەرژنت گەڕایەوە بۆ لای گەلەکەی و خوداوەندەکانی. تۆش لەگەڵ ئەو بگەڕێوە.» بەڵام ڕائووس گوتی: «زۆرم لێ مەکە بەجێت بهێڵم و وازت لێ بهێنم، چونکە بۆ کوێ بچیت دەچم و لە هەرکوێ بمێنیتەوە دەمێنمەوە. گەلی تۆ گەلی منە و خودای تۆ خودای منە. لەکوێ بمریت لەوێ دەمرم و هەر لەوێش بە خاک دەسپێردرێم. با یەزدان توندترین سزام بدات، ئەگەر جگە لە مردن شتێک من لە تۆ جیا دەکاتەوە.» کە بینی سوورە لەسەر ئەوەی لەگەڵیدا بڕوات، ئیتر زۆری لێ نەکرد. ئینجا هەردووکیان ڕۆیشتن هەتا چوونە ناو بێتلەحم. کاتێک گەیشتنە بێتلەحم شارۆچکەکە هەمووی لەبەر ئەوان خرۆشا و گوتیان: «ئایا ئەمە ناعۆمییە؟» ئەویش پێی گوتن: «پێم مەڵێن ”ناعۆمی“، بەڵکو پێم بڵێن ”مارا“ چونکە خودای هەرە بەتوانا ژیانی زۆر تاڵ کردم. من بە پڕی ڕۆیشتم و خودا بە بەتاڵی منی هێنایەوە. بۆچی بە ناعۆمی بانگم دەکەن؟ ئەوەتا یەزدان کۆستی خستم، هەرە بەتوانا تووشی خراپەی کردم.»
ڕائووس 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕائووس 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕائووس 15:1-21
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان