ئەوە بوو مێردەکەی ناعۆمی خزمێکی هەبوو بە ناوی بۆعەز، کە پیاوماقوڵی هەمان تیرەی ئەلیمەلەخ بوو. ڕائووسی مۆئابی بە ناعۆمی گوت: «بهێڵە با بچم بۆ کێڵگە و لەدوای هەرکەسێک کە لەگەڵم میهرەبان بێت، پاشماوەی گوڵەجۆ هەڵبگرمەوە.» ئەویش پێی گوت: «کچم بڕۆ.» ڕائووسیش ڕۆیشت و بەدوای دروێنەکەرەکاندا لە کێڵگەیەک گوڵەجۆی هەڵگرتەوە. وا ڕێککەوت کێڵگەکە هی بۆعەز بوو کە لە تیرەی ئەلیمەلەخ بوو. لەو کاتەدا بۆعەز لە بێتلەحمەوە هات و بە دروێنەکەرەکانی گوت: «یەزدان یارمەتیتان بدات.» ئەوانیش گوتیان: «با بەرەکەتی یەزدانت لەسەر بێت.» بۆعەز بە خزمەتکارەکەی گوت کە کرابوو بە سەرکار بەسەر دروێنەکەرەکاندا: «ئەم کچە هی کێیە؟» ئەویش وەڵامی دایەوە: «کچێکی مۆئابییە لەگەڵ ناعۆمی لە وڵاتی مۆئابەوە هاتووە، کە پێی گوتین: ”لێمگەڕێن با گوڵەجۆ لەدوای دروێنەکەرەکان کۆبکەمەوە.“ ئیتر هات و لە بەیانییەوە هەتا ئێستا ماوەتەوە، تەنها تۆزێک نەبێت لەژێر کەپرەکە پشووی دا.» بۆعەز بە ڕائووسی گوت: «گوێ بگرە کچم. مەڕۆ بۆ کێڵگەیەکی دیکە بۆ گوڵەجۆ هەڵگرتنەوە، بەڵکو لێرە بە، لەلای کچە خزمەتکارەکانم. تەماشای کێڵگەکە بکە، پیاوەکان لەکوێ دروێنە دەکەن، تۆش لەگەڵ ژنەکاندا شوێنیان بکەوە. پیاوەکانم ئاگادار کردووەتەوە دەستت لێ نەدەن. ئەگەر تینوو بوویت بڕۆ لە کوپەکان ئاو بخۆوە کە پیاوەکان ئاوی تێدەکەن.» ڕائووس کڕنۆشی برد و لەسەر ڕوو کەوت، پێی گوت: «بۆچی سەرەڕای بێگانەییم ڕەزامەندی تۆم بەدەستهێنا و گرنگیت پێدام؟» بۆعەزیش وەڵامی دایەوە: «بە تەواوی هەموو ئەو شتانەم پێ گوتراوە کە دوای مردنی پیاوەکەت بۆ خەسووت کردووە، تەنانەت وازت لە دایک و باوک و ئەو خاکەی لێی لەدایک بوویت هێناوە و هاتیت بۆ لای گەلێک کە پێشتر نەتناسیون. با یەزدان چاکەی ئەم کارەت بداتەوە. با یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بە تەواوی پاداشتت بداتەوە، ئەوەی کە هاتوویت بۆ ئەوەی پەنا ببەیتە ژێر باڵەکانی.» ئەویش گوتی: «گەورەم با بەردەوام لەبەرچاوت ڕەزامەندی بەدەستبهێنم، چونکە دڵت دامەوە و دڵی کارەکەرەکەتت خۆش کرد، هەرچەندە وەکو یەکێکیش نیم لە کارەکەرەکانت.» لە کاتی نانخواردندا بۆعەز پێی گوت: «وەرە بۆ ئێرە. هەندێک نان بێنە و بیکە بەنێو سرکەکەدا و بیخۆ.» ئەویش لەلای دروێنەکەرەکانەوە دانیشت و بۆعەزیش جۆی برژاوی پێدا، ئیتر خواردی و تێر بوو، لێشی مایەوە. کاتێک هەستا بۆ ئەوەی جۆ هەڵبگرێتەوە، بۆعەز فەرمانی بە پیاوەکانی دا: «لێیگەڕێن با لەنێو کۆڵەجۆکانیش جۆ هەڵبگرێتەوە و ئەزیەتی مەدەن، لە دەسکەکانیش بۆی دەربهێنن. لێیگەڕێن با هەڵیبگرێتەوە و قسەی پێ مەڵێن.» ئەویش هەتا ئێوارە گوڵەجۆی هەڵگرتەوە. پاشان ئەوەی هەڵیگرتبووەوە کوتای و نزیکەی ئێفەیەک جۆ بوو. جا هەڵیگرت و گەڕایەوە ناو شار و خەسووی ئەوەی بینی کە هەڵیگرتبووەوە. دوای ئەوەی کە ڕائووس تێری خوارد، ئەو خواردنەی دا بە خەسووی کە مابووەوە. خەسووشی پێی گوت: «ئەمڕۆ لەکوێ گۆڵەجۆت هەڵگرتەوە و لەکوێ ئیشت کرد؟ با بەرەکەتدار بێت ئەو کەسەی کە چاوی لێتە.» ئەویش باسی ئەو کەسەی بۆ خەسووی کرد کە لە کێڵگەکەیدا ئیشی کردووە و گوتی: «ئەو پیاوەی کە ئەمڕۆ لە کێڵگەکەیدا ئیشم کردووە ناوی بۆعەزە.» ناعۆمیش بە بووکەکەی گوت: «ئەو بەرەکەتدارە لەلایەن یەزدانەوە، ئەوەی زیندووان و مردووانی بێبەش نەکردووە لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی.» ئینجا ناعۆمی پێی گوت: «ئەو پیاوە یەکێکە لە خزمە خوێنگرەکانمان.»
ڕائووس 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕائووس 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕائووس 1:2-20
3 Days
Child of God, Your Heavenly Father has designed you to succeed in fulfilling His purposes for your life. Are you facing situations defiant of God’s faithful love and good plans for you? If so, remember who you are and refuse to let adverse circumstances rename you! God calls and equips His children to be overcomers. Walk with Naomi in this Bible plan and rediscover the overcomer in you.
All the great men and women in the Bible also had ordinary days, boring, routine days filled with great pressures. What can we learn from them? Even our normal, everyday days belong to God, and He is glorified in them as well. I encourage you to read this devotional and find joy in all your ordinary days.
This 3-day devotional draws from powerful stories in the Bible to help you navigate dating with divine discernment. Through Scripture, reflection, and practical assignments, you will learn to approach relationships with wisdom, patience, and faith, ensuring they align with God’s purpose.
4 Days
We all have conflict in the home at times don’t we? It can be conflict between you and your spouse, with the children, or even in-laws. We can learn a lot about finding hope in our home from the Book of Ruth in the Old Testament. It was written to the people of Israel during a difficult time in their history. The book teaches us all that sincere love often requires sacrifice. We can learn from Ruth’s story that obedience in everyday life pleases God. We can learn about the loving, faithful nature of God in times of trouble. You can also see examples of how God responds to His people’s cry and then watch as He responds. God cares for you and the outcasts of our society. If you don’t feel hope in your home don’t despair…together lets learn from Naomi and Ruth how to find hope again.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان