ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەم، بە مامز یان مێینەی ئاسکی دەشتودەر، کە خۆشەویستی هەڵنەستێنن و بە ئاگای نەهێنن هەتا خۆی حەز دەکات. گوێ بگرە! ئەوە دەنگی دڵدارەکەمە! تەماشا بکە! وا دێت، لەسەر چیاکان هەڵدەبەزێتەوە، بەسەر گردەکاندا باز دەدات. دڵدارەکەم وەک ئاسک یان وەک کارمامزە، وا لە پشت دیوارەکەمان ڕاوەستاوە، لە دەلاقەوە سەیر دەکات، لە کڵاوڕۆژنەوە تەماشا دەکات. دڵدارەکەم قسەی کرد، پێی گوتم: «یارەکەم، هەستە، شیرینەکەم، وەرە. تەماشا بکە، زستان تێپەڕی، باران بەسەرچوو و نەما. گوڵ لەسەر زەوی دەرکەوت، ئێستا کاتی گۆرانییە؛ خوێندنی کوکوختی لە خاکی ئێمە دەبیسترێت. هەنجیر بەری گرتووە، بۆنی بەرسیلەی مێو بڵاو بووەتەوە. یارەکەم، هەستە، شیرینەکەم، وەرە.» ئەی کۆترەکەم لەناو کەلەبەری هەڵدێرەکان، لە پەناگای بنارەکان، با ڕوخسارت ببینم، با دەنگت ببیستم، چونکە دەنگت ناسکە و ڕوخسارت شیرینە! ڕێوییەکانمان بۆ ڕاو بکەن، ئەو توولە ڕێوییانەی ڕەزەکانمان تێکدەدەن، چونکە ڕەزەکانمان پەسیرەیان گرتووە. دڵدارەکەم بۆ منە و منیش بۆ ئەوم، لەناو گوڵە سەوسەنەکان دەلەوەڕێت. بەر لەوەی ڕۆژ هەڵبێت و تاریکی بڕەوێتەوە، ئەی دڵدارەکەم، بگەڕێوە، وەک ئاسک بە، یان کارمامز لەسەر چیا فرە لووتکەکان.
گۆرانی گۆرانییەکان 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە گۆرانی گۆرانییەکان 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: گۆرانی گۆرانییەکان 7:2-17
5 days
Discover God's Design for Romance, Marriage & Intimacy
7 Days
If you’re struggling—emotionally, physically, relationally, or spiritually—or walking with someone who is, this seven-day study will be a balm to your weary soul. Looking at the lives of David, Hannah, Jeremiah, and other biblical lamenters, you will discover the power of God’s presence with you in your heartache. God speaks a better word and sings a louder song than the noise of your pain and suffering.
Song of Songs is all about Jesus! This 7-day plan will walk you through the book of Song of Songs by reading just a few chapters a day. Each day is accompanied by a short devotional and video that explains what’s happening and shows you how each part of the story points to Jesus and his Gospel.
8 Days
Song of Solomon is a stirring collection of love poems by King Solomon. This book exemplifies the ideal example of marriage and sexuality: exclusive, intimate, binding love between a man and a woman. It proclaims this love as a valid, beautiful, and joyful gift of God amid a sinful world.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان