ئەوە کێیە لە چۆڵەوانییەوە بەدەرکەوت، وەک ستوونی دووکەڵ، بە موڕ و بخوور بۆنخۆش کراوە، بە هەموو بۆنوبەرامێکی بازرگانان؟ ببینن! گالیسکەکەی سلێمانە، شەست پاڵەوان دەوریان داوە لە پاڵەوانەکانی ئیسرائیل، هەموو شمشێر بەدەستن، شارەزای جەنگن، هەریەکە و شمشێرەکەی بە لاڕانیەوەیە، لەبەر مەترسییەکانی شەو. سلێمانی پاشا گالیسکەیەکی بۆ خۆی دروستکرد لە داری لوبنان. ستوونەکانی لە زیو دروستکرد، کاریتەکانی لە زێڕ. بەرگی دۆشەکەکان ئەرخەوانییە، ناوەوەی بە ئەوین ڕازێنراوەتەوە. ئەی کچانی ئۆرشەلیم، وەرنە دەرەوە، ئەی کچانی سییۆن، ببینن. سلێمانی پاشا بەو تاجەوە ببینن کە لەسەریەتی، کە دایکی لەسەری نا لە ڕۆژی زەماوەندی ژنهێنانی، لە ڕۆژی شادی دڵی.
گۆرانی گۆرانییەکان 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە گۆرانی گۆرانییەکان 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: گۆرانی گۆرانییەکان 6:3-11
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان