بریا برای من بووای، شیرەخۆری مەمکی دایکم! ئەوا لە دەرەوە تووشت دەهاتم و ماچم دەکردیت، بەبێ ئەوەی ڕیسوا بم. دەمبردیت، دەمبردیتە ماڵی دایکم، ئەوەی منی پەروەردە کردووە. شەرابی تێکەڵاوم دەرخوارد دەدای، لە خۆشاوی هەنارەکەم. دەستی چەپی لەژێر سەرمە و دەستی ڕاستی لە ئامێزم دەگرێت. ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەم کە خۆشەویستی هەڵنەستێنن و بە ئاگای نەهێنن هەتا خۆی حەز دەکات. ئەو کچە کێیە لە چۆڵەوانییەوە دێت و پاڵی بە دڵدارەکەیەوە داوە؟ لەژێر دار سێوەکە بەئاگام هێنای، لەوێ دایکت بە تۆ سک پڕ بوو، لەوێ ئەوەی تۆی بوو سکی پێت پڕ بوو. بمکە مۆر لەسەر دڵت، مۆر لەسەر بازووت، چونکە خۆشەویستی وەک مردن بەهێزە، ئیرەیی وەک گۆڕ سەختە، خۆشەویستی سووتێنەرە، گڕی ئاگرە، وەک ئاگرێکی بەهێزە. ئاوە زۆرەکان ناتوانن خۆشەویستی بکوژێننەوە، ڕووبارەکان نوقومی ناکەن. ئەگەر مرۆڤ هەموو سامانی ماڵەکەی لە پێناوی خۆشەویستی ببەخشێت، بە بێبەها دادەنرێت. خوشکێکی بچووکمان هەیە، هێشتا مەمکی نەهاتووە. چی بکەین بۆ خوشکمان، ئەو ڕۆژەی داخوازیکەری بێت؟ ئەگەر شوورا بێت، قوللەی زیوین لەسەری بنیاد دەنێین. ئەگەر دەرگا بێت، بە تەختەداری ئورز دەوری دەدەین. من شوورام و مەمکەکانم وەک قوللەن، بەم جۆرە لە چاوەکانی پەسەندی بەدی دەکەم. سلێمان ڕەزەمێوێکی هەبوو لە بەعلهامۆن، ئەم ڕەزەمێوی دایە ڕەزەوانان، هەریەکە و لەبری بەرهەمەکەی هەزار شاقل زیوی دەدا. بەڵام ڕەزەمێوەکەی خۆم بە ویستی خۆمە بیبەخشم؛ ئەی سلێمان، هەزار شاقل بۆ تۆ بێت، دوو سەد شاقلیش بۆ ڕەزەوانەکان. ئەی دانیشتووی ناو باخچەکان! هاوڕێیان گوێیان لە دەنگت گرتووە، با گوێم لێت بێت. ڕابکە، دڵدارەکەم، وەک ئاسک بە یان وەک کارمامز لەسەر ئەو چیایانەی پڕ بۆنوبەرامن.
گۆرانی گۆرانییەکان 8 بخوێنەوە
گوێگرتن لە گۆرانی گۆرانییەکان 8
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: گۆرانی گۆرانییەکان 1:8-14
6 Days
In a crazy world, choose God’s template for marriage. Serve each other with your words and actions, and prioritize each other with your time. Don’t let your heart become stale or sour. Choose God’s way for your marriage, and watch young love mature and deepen.
8 Days
Song of Solomon is a stirring collection of love poems by King Solomon. This book exemplifies the ideal example of marriage and sexuality: exclusive, intimate, binding love between a man and a woman. It proclaims this love as a valid, beautiful, and joyful gift of God amid a sinful world.
7 Days
Taken from his new book "The Mingling of Souls," bestselling author Matt Chandler speaks into marital sex and intimacy. With such lessons as "Sex is Romantic," "Sex is Tender," and "Sex is Holy," Matt breaks into this seemingly taboo world to help partners increase their physical intimacy as well as realize the true purpose of sex.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان