نەک بەهۆی کاری ڕاستودروست کە ئێمە کردوومانە، بەڵکو بە بەزەیی خۆی ڕزگاری کردین، ئەویش لە ڕێگەی ئەو شوشتنەوەیە بوو، کە بەهۆیەوە ڕۆحی پیرۆز لەدایکبوونەوەیەکی نوێ و ژیانێکی نوێی پێ بەخشین، ئەوەی لە ڕێگەی عیسای مەسیحی ڕزگارکەرمانەوە بە دڵفراوانییەوە ڕشتی بەسەرماندا، تاکو، پاش ئەوەی بە نیعمەتی ئەو بێتاوان کراین، بەگوێرەی هیوای ژیانی هەتاهەتایی ببینە میراتگر. ئەم قسەیە ڕاستە. دەمەوێ سوور بیت لەسەر ئەم شتانە، تاکو ئەوانەی باوەڕیان بە خودا هێنا بایەخ بەوە بدەن کە بۆ کرداری چاک خۆیان تەرخان بکەن. ئەم شتانە باش و سوودبەخشە بۆ خەڵک. بەڵام لە گفتوگۆی گێلانە و ڕەچەڵەک و ناکۆکی و شەڕ لەسەر تەورات دووربکەوە، چونکە بێ سوود و پووچە. ناکۆکیکار ئاگادار بکەوە، لەدوای جارێک و دووان، لێی دووربکەوە. دەزانیت کەسانی وەک ئەو، لادەر و گوناهبارە و خۆی حوکمی بەسەر خۆیدا داوە. کاتێک ئەرتیماس یان تیخیکۆس دەنێرمە لات، هەوڵ بدە لە نیکۆپۆلیس بێیت بۆ لام، چونکە بەتەمام زستان لەوێ بمێنمەوە. هەوڵ بدە زیناسی پارێزەر و ئەپۆلۆس بنێری، تاکو پێویستیان بە هیچ نەبێت. پێویستە خەڵکەکەمان فێربن کە خۆیان بۆ کرداری چاک و پێداویستییە گرنگەکان تەرخان بکەن، تاکو بێ بەرهەم نەبن. هەموو ئەوانەی لەگەڵمدان سڵاوت لێدەکەن. سڵاو لەوانە بکە کە لە باوەڕدا ئێمەیان خۆشدەوێت.
تیتۆس 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە تیتۆس 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: تیتۆس 5:3-15
3 Days
Deeper into Scripture is a methodology of scripture reading that instructs, encourages and equips people to read God’s Word daily and deeply. To accomplish this we have created a unique four-fold method of bible reading that directs the individual to read a short passage of scripture four times. Each reading is done with a different question, instruction or objective to be considered. This repetitive reading and instruction takes us deeply into the Word of God and draws us closer to Him.
The name Jehovah, the Self Revealing One, teaches that God is not just a God of the future or of ancient history, He is a current, living God. Tony Evans teaches on the name of Jehovah and the different character qualities associated with it.
Jesus loves you so much that He provided the pathway for you to live in His love for all of eternity. The Bible offers numerous Scriptures to draw all to Him for salvation. This three-day audio plan read by Heather Hair provides many Scriptures for personal meditation or to share with a friend or family member.
This 3-day video devotion series will give insight on the revolutions God has worked in our hearts and lives. Pastor Kenley Mann, Chaplain at St. Michael's Assisted Living and Wellhaven Senior Living, uses historical examples to show how God’s word has an impact on our lives. Not only can we continue to live the revolution, we can live a life without fear but with a purpose.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان