قوڕبەسەر شاری ستەمکارەکان ئەوەی یاخی بووە و گڵاوە! گوێی لە کەس نەگرت، تەمبێ نەبوو، پشتی بە یەزدان نەبەست، لە خودای خۆی نزیک نەبووەوە. میرەکانی ناوەڕاستی شێرن دەنەڕێنن، دادوەرەکانی گورگی ئێوارانن، هیچ بۆ بەیانی ناهێڵنەوە. پێغەمبەرەکانی لەخۆبایین، خەڵکانێکی ناپاکن، کاهینەکانی پیرۆزگایان گڵاو کردووە، تەوراتیان پێشێل کردووە. یەزدان لەو شارەدا ڕاستودروستە، ناڕەوایی ئەنجام نادات. بەیانییان دادپەروەرییەکەی پەیڕەو دەکات، کەموکوڕی تێدا نییە، بەڵام ستەمکار واتای سەرشۆڕی نازانێت. «نەتەوەکانم ڕیشەکێش کرد، قەڵاکانیان وێران بوون، شەقامەکانی ئەوانم چۆڵ کرد، بەبێ ڕێبوارن، شارەکانیان وێران کران، بەبێ مرۆڤن، بێ دانیشتووان. ئینجا سەبارەت بە ئۆرشەلیم گوتم: ”بێگومان ئیتر لێم دەترسیت و تەمبێ دەبیت!“ هەتا نشینگەکەی ڕیشەکێش نەکرێت، هەموو سزای خۆم بەسەریدا ناسەپێنم. بەڵام چالاک بوون لە گەندەڵکردنی هەموو کردەوەکانیان.» یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە چاوەڕێم بکەن، هەتا ئەو ڕۆژەی هەڵدەستم بۆ شایەتیدان، چونکە بڕیارم دا نەتەوەکان کۆبکەمەوە، پاشایەتییەکان خڕبکەمەوە، بۆ ئەوەی هەڵچوونم بەسەریاندا هەڵبڕێژم، هەموو گڕی تووڕەییم، بە ئاگری ئیرەییم هەموو زەوی هەڵدەلووشێت.
سەفەنیا 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە سەفەنیا 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: سەفەنیا 1:3-8
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان