یەکەم پوختەی مێژوو 8:16-12
یەکەم پوختەی مێژوو 8:16-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ستایشی یەزدان بکەن و بە ناوی ئەوەوە نوێژ بکەن، کردارەکانی بە گەلان بناسێنن. گۆرانی بۆ بڵێن، ستایشی بکەن، هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانی ڕابگەیەنن، شانازی بە ناوی پیرۆزیەوە بکەن، با دڵی ئەوانە خۆش بێت کە ڕوو لە یەزدان دەکەن. پشت بە یەزدان و هێزەکەی ببەستن، بەردەوام ڕووتان لەو بکەن. باسی ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانە بکەن کە کردوونی، پەرجوو و حوکمەکانی دەمی.
هاوبەشی بکە
یەکەم پوختەی مێژوو 16 بخوێنەوە