لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم کۆرنسۆس 4:12-14

یەکەم کۆرنسۆس 4:12-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

جۆره‌ها به‌هره‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ڕووح یه‌كه‌، جۆره‌ها ڕاژه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام په‌روه‌ردگار یه‌كه‌، جۆره‌ها كار هه‌یه‌، به‌ڵام خودا یه‌كه‌، ئه‌وه‌ی هه‌موو كارێك له‌ هه‌موواندا ده‌كات. به‌ڵام ده‌ركه‌وتنی به‌هره‌ی ڕووح بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌ پێناوی سوودمه‌ندی ده‌درێت. جا یه‌كێك به‌هۆی ڕووح قسه‌ی دانایی پێ ده‌درێت، بۆ یه‌كێكی دیكه‌ش قسه‌ی زانین به‌گوێره‌ی هه‌مان ڕووح. بۆ یه‌كێكی دیكه‌ش باوه‌ڕ به‌ هه‌مان ڕووح، بۆ یه‌كێكی دیكه‌ به‌هره‌ی چاككردنه‌وه‌ به‌ هه‌مان ڕووح، یه‌كێكی دیكه‌ش كاری په‌رجو، بۆ ئه‌وی دیكه‌ پێشبینی، بۆ ئه‌وی دیكه‌ جیاكردنه‌وه‌ی ڕووحه‌كان، بۆ ئه‌وی دیكه جۆره‌ها زمان، بۆ یه‌كێكی دیكه‌ش وه‌رگێڕانی زمانه‌كان. به‌ڵام ئه‌مانه‌ هه‌مووی كاری یه‌ك ڕووح و هه‌مان ڕووحه‌، بۆ هه‌ر یه‌كێك به‌ تایبه‌ت دابه‌شی ده‌كات، چۆن بیه‌وێت. چونكه‌ وه‌ك له‌ش یه‌كه‌ و ئه‌ندامی زۆری هه‌یه‌، هه‌موو ئه‌ندامانی له‌ش له‌گه‌ڵ زۆرییان یه‌ك له‌شن، مه‌سیحیش ئاوا. چونكه‌ هه‌موومان به‌ یه‌ك ڕووح بۆ یه‌ك له‌ش عه‌مادكراین، جوو یان یۆنانی، كۆیله‌ یان ئازاد، هه‌موومان یه‌ك ڕووحمان پێدرا بیخۆینه‌وه‌. چونكه‌ له‌شه‌كه‌ یه‌ك ئه‌ندام نییه‌ به‌ڵكو زۆره‌.

یەکەم کۆرنسۆس 4:12-14 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

جۆرەها بەهرە هەیە، بەڵام هەمان ڕۆحە، جۆرەها خزمەت هەیە، بەڵام هەمان پەروەردگارە، جۆرەها کار هەیە، بەڵام هەمان خودایە، ئەوەی هەموو کارێک لە هەموواندا دەکات. بەڵام دەرکەوتنی بەهرەی ڕۆحی پیرۆز بۆ هەرکەسێک لە پێناو سوودمەندی گشتیی دەدرێت. جا یەکێک لە ڕێگەی ڕۆحەکەوە قسەی دانایی پێدەدرێت، بۆ یەکێکی دیکەش قسەی زانین بەگوێرەی هەمان ڕۆح. بۆ یەکێکی دیکەش باوەڕ بە هەمان ڕۆح، بۆ یەکێکی دیکە بەهرەی چاککردنەوە بە هەمان ڕۆح، یەکێکی دیکەش کاری پەرجوو، بۆ ئەوی دیکە ڕاگەیاندنی پەیامی خودا، بۆ ئەوی دیکە جیاکردنەوەی ڕۆحەکان، بۆ ئەوی دیکە جۆرەها زمانی ڕۆحی، بۆ یەکێکی دیکەش لێکدانەوەی زمانەکان. ئەمانە هەمووی کاری یەک ڕۆح و هەمان ڕۆحە، بۆ هەر یەکێک بە تایبەت دابەشی دەکات، چۆن بیەوێت. هەروەک چۆن لەش یەکە و ئەندامی زۆری هەیە، هەموو ئەندامانی لەش لەگەڵ زۆرییان یەک لەشن، مەسیحیش بەم شێوەیەیە، چونکە هەموومان بە یەک ڕۆح بۆ یەک جەستە لە ئاو هەڵکێشراین، جولەکە یان ناجولەکە، کۆیلە یان ئازاد، هەموومان یەک ڕۆحمان پێدرا تاکو بیخۆینەوە. لەگەڵ ئەمەشدا لەشەکە یەک ئەندام نییە بەڵکو زۆرە.