یەکەم کۆرنسۆس 7:12-11
یەکەم کۆرنسۆس 7:12-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام ده‌ركه‌وتنی به‌هره‌ی ڕووح بۆ هه‌ر یه‌كێك له پێناوی سوودمه‌ندی ده‌درێت. جا یه‌كێك به‌هۆی ڕووح قسه‌ی دانایی پێ ده‌درێت، بۆ یه‌كێكی دیكه‌ش قسه‌ی زانین به‌گوێره‌ی هه‌مان ڕووح. بۆ یه‌كێكی دیكه‌ش باوه‌ڕ به هه‌مان ڕووح، بۆ یه‌كێكی دیكه به‌هره‌ی چاككردنه‌وه به هه‌مان ڕووح، یه‌كێكی دیكه‌ش كاری په‌رجو، بۆ ئه‌وی دیكه پێشبینی، بۆ ئه‌وی دیكه جیاكردنه‌وه‌ی ڕووحه‌كان، بۆ ئه‌وی دیكه جۆره‌ها زمان، بۆ یه‌كێكی دیكه‌ش وه‌رگێڕانی زمانه‌كان. به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی كاری یه‌ك ڕووح و هه‌مان ڕووحه، بۆ هه‌ر یه‌كێك به تایبه‌ت دابه‌شی ده‌كات، چۆن بیه‌وێت.
یەکەم کۆرنسۆس 7:12-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام دەرکەوتنی بەهرەی ڕۆحی پیرۆز بۆ هەرکەسێک لە پێناو سوودمەندی گشتیی دەدرێت. جا یەکێک لە ڕێگەی ڕۆحەکەوە قسەی دانایی پێدەدرێت، بۆ یەکێکی دیکەش قسەی زانین بەگوێرەی هەمان ڕۆح. بۆ یەکێکی دیکەش باوەڕ بە هەمان ڕۆح، بۆ یەکێکی دیکە بەهرەی چاککردنەوە بە هەمان ڕۆح، یەکێکی دیکەش کاری پەرجوو، بۆ ئەوی دیکە ڕاگەیاندنی پەیامی خودا، بۆ ئەوی دیکە جیاکردنەوەی ڕۆحەکان، بۆ ئەوی دیکە جۆرەها زمانی ڕۆحی، بۆ یەکێکی دیکەش لێکدانەوەی زمانەکان. ئەمانە هەمووی کاری یەک ڕۆح و هەمان ڕۆحە، بۆ هەر یەکێک بە تایبەت دابەشی دەکات، چۆن بیەوێت.