یەکەم کۆرنسۆس 1:13-3
یەکەم کۆرنسۆس 1:13-3 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌گه‌ر به زمانه‌كانی خه‌ڵك و فریشته بدوێم، به‌ڵام خۆشویستنم نه‌بێت، ئه‌وا بوومه‌ته مسێكی به زرینگه و زنجارێكی به زیڕه‌زیڕ. ئه‌گه‌ر پێشبینی بكه‌م و هه‌موو نهێنی و زانینێك بزانم و باوه‌ڕێكی ته‌واویشم هه‌بێت بۆ گواستنه‌وه‌ی چیا، به‌ڵام خۆشویستنم نه‌بێت، ئه‌وا هیچ نیم. ئه‌گه‌ر هه‌موو سامانم ده‌رخوارد بده‌م و تا سووتان له‌شم دابنێم، به‌ڵام خۆشویستنم نه‌بێت، ئه‌وا هیچ كه‌ڵكێكم نابێت.
یەکەم کۆرنسۆس 1:13-3 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەگەر بە زمانەکانی خەڵک و فریشتە بدوێم، بەڵام خۆشەویستیم نەبێت، ئەوا بوومەتە دەهۆڵی بە گرمەگرم و زوڕنای بە زیڕەزیڕ. ئەگەر پەیامی خودا ڕابگەیەنم و هەموو نهێنی و زانیارییەک بزانم و باوەڕێکی تەواویشم هەبێت بۆ هەڵکەندنی چیا، بەڵام خۆشەویستیم نەبێت، ئەوا هیچ نیم. ئەگەر هەموو سامانم بدەمە هەژاران و هەتا سووتان لەشم دابنێم، بەڵام خۆشەویستیم نەبێت، ئەوا هیچ سوودێکم نابێت.