یەکەم کۆرنسۆس 3:13-7
یەکەم کۆرنسۆس 3:13-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌گه‌ر هه‌موو سامانم ده‌رخوارد بده‌م و تا سووتان له‌شم دابنێم، به‌ڵام خۆشویستنم نه‌بێت، ئه‌وا هیچ كه‌ڵكێكم نابێت. خۆشویستن پشوودرێژییه و نیانییه. خۆشویستن ئیره‌یی نییه، خۆشویستن شانازی نییه و لووتبه‌رزی نییه. به‌دڕه‌وشتیی نییه، بۆ خۆی داوا ناكات، تووڕه نابێت و بیری خراپ ناكات. به به‌دكاری دڵشاد نابێت، به‌ڵكو به ڕه‌وا دڵشاد ده‌بێت. به‌رگه‌ی هه‌موو شتێك ده‌گرێت، بڕوا به هه‌موو شتێك ده‌كات، هیوا به هه‌موو شتێك ده‌خوازێت، بۆ هه‌موو شتێك ئارام ده‌گرێت.
یەکەم کۆرنسۆس 3:13-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەگەر هەموو سامانم بدەمە هەژاران و هەتا سووتان لەشم دابنێم، بەڵام خۆشەویستیم نەبێت، ئەوا هیچ سوودێکم نابێت. خۆشەویستی پشوودرێژییە، خۆشەویستی نیانییە. خۆشەویستی ئیرەیی نییە، شانازی نییە، لووتبەرزی نییە. بەدڕەوشتی نییە، بۆ خۆی داوا ناکات، زوو تووڕە نابێت و خراپەکان تۆمار ناکات. بە خراپە دڵخۆش نابێت، بەڵکو بە ڕاستی دڵشاد دەبێت. خۆشەویستی بەرگەی هەموو شتێک دەگرێت، باوەڕ بە هەموو شتێک دەکات، هیوا بە هەموو شتێک دەخوازێت، بۆ هەموو شتێک ئارام دەگرێت.