یەکەم کۆرنسۆس 13:14-19
یەکەم کۆرنسۆس 13:14-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه ئه‌وه‌ی به زمان ده‌دوێت، با نوێژ بكات تاكو وه‌ریبگێڕێت. چونكه ئه‌گه‌ر به زمانێك نوێژ بكه‌م، ئه‌وا ڕووحم نوێژ ده‌كات، به‌ڵام هزرم بێ به‌روبوومه. كه‌واته چییه؟ به ڕووح نوێژ ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها به هزریشم نوێژ ده‌كه‌م. به ڕووح په‌سنی ده‌ڵێم، هه‌روه‌ها به هزریشم په‌سنی ده‌ڵێم. ئه‌گینا، ئه‌گه‌ر به ڕووح داڕشت بكه‌یت، چۆن یه‌كێكی ده‌ره‌وه به سوپاسكردنه‌كه‌ت بڵێت “ئامین” چونكه نازانێت تۆ چی ده‌ڵێی! سوپاسكردنه‌كه‌ت باشه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیكه بنیاد نانرێت. سوپاسی خودا ده‌كه‌م، له هه‌مووتان زیاتر به زمانه‌كان ده‌دوێم، به‌ڵام له وارگه‌دا، پێنج وشه‌م له هزردایه بیڵێم، تاكو خه‌ڵكیش فێر بكه‌م، باشتره له ده هه‌زار وشه‌ی به زمانێک.
یەکەم کۆرنسۆس 13:14-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەبەر ئەم هۆیە ئەوەی بە زمان دەدوێت، با نوێژ بکات تاکو لێکی بداتەوە، چونکە ئەگەر بە زمانێک نوێژ بکەم، ڕۆحم نوێژ دەکات، بەڵام مێشکم بێ بەروبوومە. کەواتە چی بکەم؟ بە ڕۆح نوێژ دەکەم، هەروەها بە مێشکیشم نوێژ دەکەم. بە ڕۆح گۆرانی دەڵێم، هەروەها بە مێشکیشم گۆرانی دەڵێم. ئەگینا، ئەگەر بە ڕۆحی پیرۆز ستایشی خودا بکەیت، چۆن کەسێکی ناشارەزا بە سوپاسکردنەکەت بڵێت «ئامین»، کە نازانێت تۆ چی دەڵێی؟ سوپاسکردنەکەت باشە، بەڵام نابێتە مایەی بنیادنانی کەسێکی دیکە. سوپاسی خودا دەکەم کە لە هەمووتان زیاتر بە زمانەکان دەدوێم، بەڵام لە کڵێسادا، ئەو پێنج وشە ڕوونەی کە دەبێتە هۆی فێرکردنی خەڵکی، باشترە لە دە هەزار وشەی بە زمانێک.