یەکەم کۆرنسۆس 26:14-28
یەکەم کۆرنسۆس 26:14-28 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا چییه برایان؟ كاتێ كۆده‌بنه‌وه هه‌ر یه‌كێك په‌سنیێكی هه‌یه، یان فێركردنێك یان ئاشكراكردنێكی زمانێك یان وه‌رگێڕانێک. با هه‌موو شتێك بۆ بنیادنان بێت. ئه‌گه‌ر كه‌سێك به زمانێك بدوێت، با دووان یان ئه‌وپه‌ڕی سێ كه‌س بێت و له‌دوای یه‌ك بدوێن، یه‌كێكیش وه‌ریبگێڕێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌رگێڕ نه‌بوو، با له وارگه بێده‌نگ بێت، بۆ خۆی و بۆ خودا بدوێت.
هاوبەشی بکە
یەکەم کۆرنسۆس 14 بخوێنەوەیەکەم کۆرنسۆس 26:14-28 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی خوشک و برایان، ئیتر چی بڵێین؟ کاتێک کۆدەبنەوە هەر یەکێک لە ئێوە زەبوورێک، فێرکردنێک ئاشکراکردنێک، زمانێک یان لێکدانەوەیەکی هەیە. با هەموو شتێک بۆ بنیادنان بێت. ئەگەر کەسانێک بە زمانێک بدوێن، با دوو یان ئەوپەڕی سێ کەس بن و لەدوای یەک بدوێن، کەسێکیش لێکی بداتەوە. بەڵام ئەگەر لێکدەرەوە نەبوو، با لە کڵێسا بێدەنگ بێت، بۆ خۆی و بۆ خودا بدوێت.
هاوبەشی بکە
یەکەم کۆرنسۆس 14 بخوێنەوە