یەکەم کۆرنسۆس 1:15-7
یەکەم کۆرنسۆس 1:15-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
برایان، ئینجیلتان بیر ده‌خه‌مه‌وه كه موژده‌كه‌م پێ به‌خشین، ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندتان كرد و تا ئێستا په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن و، پێی ڕزگارتان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یامه‌تان له‌یاد بوو كه پێم ڕاگه‌یاندن. ئه‌گینا به‌خۆڕایی باوه‌ڕتان هێناوه! چونكه ئه‌وه‌م ڕاده‌ست كردن كه منیش وه‌رمگرتبوو: كه‌وا مه‌سیح له پێناوی گوناهه‌كانمان مرد به‌گوێره‌ی سیپاره‌كان و نێژرا و له ڕۆژی سێیه‌م هه‌ستایه‌وه به‌گوێره‌ی سیپاره‌كان، ئینجا بۆ كیپه و دوایی بۆ دوازده‌كه ده‌ركه‌وت. پاش ئه‌وه به یه‌ك جار بۆ زیاتر له پێنج سه‌د برا ده‌ركه‌وت، زۆربه‌یان تا ئێستا ماون، به‌ڵام هه‌ندێكیان نووستن، دوای ئه‌وه بۆ یاقوو ده‌ركه‌وت، ئینجا بۆ هه‌موو په‌یامبه‌ران،
یەکەم کۆرنسۆس 1:15-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی خوشک و برایانم، دەمەوێ ئەو مزگێنییەتان بیربخەمەوە کە پێم ڕاگەیاندن، ئەوەی وەرتانگرت و هەتا ئێستا لەسەری چەسپاون. بەهۆی ئەم مزگێنییەوە ئێوە ڕزگارتان دەبێت، ئەگەر دەستتان بەو پەیامەوە گرت کە پێم ڕاگەیاندن. ئەگینا بێ سوود باوەڕتان هێناوە. ئەوەم پێدان کە یەکەمین و گرنگترینە و منیش وەرمگرتبوو: کە مەسیح لە پێناوی گوناهەکانمان مرد بەگوێرەی نووسراوە پیرۆزەکان، ئەو نێژرا و لە ڕۆژی سێیەم هەستایەوە بەگوێرەی نووسراوە پیرۆزەکان، ئینجا بۆ پەترۆس و دوایی بۆ دوازدە قوتابییەکەی دەرکەوت. پاش ئەوە بە یەک جار بۆ زیاتر لە پێنج سەد لە خوشک و برایان دەرکەوت کە زۆربەیان هەتا ئێستا ماون، بەڵام هەندێکیان نوستوون، دوای ئەوە بۆ یاقوب دەرکەوت، ئینجا بۆ هەموو نێردراوان،