یەکەم کۆرنسۆس 19:15-24
یەکەم کۆرنسۆس 19:15-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌گه‌ر بێت‌و ته‌نها له‌م ژیانه هیوامان به مه‌سیح بێت، ئه‌وا ئێمه نه‌گبه‌تترین خه‌ڵك ده‌بین. به‌ڵام مه‌سیح له‌نێو مردووان هه‌ستایه‌وه و بووه نۆبه‌ره‌ی نووستووان. جا چۆن مه‌رگ به مرۆڤێك بوو، هه‌ستانه‌وه‌ی مردووانیش به مرۆڤێكه. هه‌روه‌ها چۆن هه‌موو له ئاده‌مدا ده‌مرن، به هه‌مان شێوه هه‌موو له مه‌سیحدا زیندوو ده‌كرێنه‌وه. به‌ڵام هه‌ر یه‌كه به نۆره‌ی خۆی: یه‌كه‌مجار مه‌سیح وه‌ك نۆبه‌ره، ئینجا له كاتی هاتنی، ئه‌وانه‌ی سه‌ر به مه‌سیحن، دوای ئه‌مه پایان دێت، كاتێ پاشایه‌تییه‌كه ده‌داته خودای باوک، پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو سه‌رۆكایه‌تی و هه‌موو ده‌سه‌ڵات و هه‌موو هێزێك پۆچه‌ڵ ده‌كاته‌وه.
یەکەم کۆرنسۆس 19:15-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەگەر بێت‌و تەنها لەم ژیانە هیوامان بە مەسیح بێت، ئەوا ئێمە نەگبەتترین خەڵک دەبین لەنێو مرۆڤ. بەڵام لە ڕاستیدا مەسیح لەنێو مردووان هەستایەوە و بووە نۆبەرەی نوستووان. هەروەک مردن بەهۆی مرۆڤێکەوە بوو، هەستانەوەی مردووانیش بەهۆی مرۆڤێکەوەیە. هەروەها چۆن هەموو بەهۆی ئادەمەوە دەمرن، بە هەمان شێوە هەموو ئەوانەش کە لەگەڵ مەسیحدا بوونەتە یەک، زیندوو دەکرێنەوە. بەڵام هەر یەکە بە نۆرەی خۆی: یەکەم جار مەسیح وەک نۆبەرە، ئینجا لە کاتی هاتنی، ئەوانەی هی مەسیحن، دوای ئەمە کۆتایی دێت، کاتێک پاشایەتییەکە ڕادەستی خودای باوک دەکات، پاش ئەوەی هەموو سەرکردایەتی و دەسەڵات و هێزێکی لەناوبرد،