یەکەم کۆرنسۆس 42:15-53
یەکەم کۆرنسۆس 42:15-53 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌م جۆره‌ش هه‌ستانه‌وه‌ی مردووانیش: له له‌ناوچوون ده‌چێندرێت، له له‌ناونه‌چوون هه‌ڵده‌ستێندرێته‌وه. له سووكایه‌تی ده‌چێندرێت، له شكۆمه‌ندی هه‌ڵده‌ستێندرێته‌وه. له لاوازی ده‌چێندرێت، له هێز هه‌ڵده‌ستێندرێته‌وه. به له‌شی ئاژه‌ڵی ده‌چێندرێت، به له‌شی ڕووحی هه‌ڵده‌ستێندرێته‌وه. له‌شی ئاژه‌ڵی هه‌یه و له‌شی ڕووحیش هه‌یه. ئاواش نووسراوه: {ئاده‌م مرۆڤی یه‌كه‌مین بووه گیانێكی زیندوو. به‌ڵام دوا ئاده‌م، ڕووحێكی ژیانبه‌خشه} . به‌ڵام ڕووحییه‌كه ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م نییه، به‌ڵكو له‌شی ئاژه‌ڵیه و ئه‌وه‌ی دواتر ڕووحییه. مرۆڤی یه‌كه‌م له گڵ زه‌وی بوو، مرۆڤی دووه‌م له ئاسمانه‌وه‌یه. وه‌ك ئه‌وه‌ی له گڵ بوو، ئه‌وانه‌ش له گڵن. ئه‌وه‌ش له ئاسمانه‌وه‌یه، ئاسمانییه‌كان به‌م جۆره ده‌بن. وه‌ك چۆن ئه‌و وێنه‌یه‌مان وه‌رگرتووه كه له گڵ بوو، به هه‌مان شێوه وێنه‌ی ئاسمانی وه‌رده‌گرین. برایان، ئه‌مه‌تان پێ ده‌ڵێم: گۆشت و خوێن ناتوانێت ببێته میراتگری پاشایه‌تیی خودا، هه‌روه‌ها له‌ناوچوو نابێته میراتگری له‌ناونه‌چوو. ئه‌وه‌تا نهێنییه‌كتان پێ ده‌ڵێم: هه‌موومان ناخه‌وین، به‌ڵكو هه‌موومان ده‌گۆڕێین، له ساتێك‌دا له چاوتروكانێک، له دوا كه‌ڕه‌نادا. چونكه كه‌ڕه‌نا ده‌نگ ده‌داته‌وه، مردووانی له‌ناونه‌چووش هه‌ڵده‌ستێنه‌وه، ئێمه‌ش ده‌گۆڕدرێین. چونكه هه‌ر ده‌بێ ئه‌م له‌ناوچووه له‌ناونه‌چوویی بپۆشێت وئه‌م مردووه نه‌مری بپۆشێت.
یەکەم کۆرنسۆس 42:15-53 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بۆ هەستانەوەی مردووانیش بە هەمان شێوە دەبێت: لە فەوتاوی دەچێنرێت، لە نەفەوتاوی هەڵدەستێنرێتەوە. لە سووکایەتی دەچێنرێت، لە شکۆمەندی هەڵدەستێنرێتەوە. لە لاوازی دەچێنرێت، لە هێز هەڵدەستێنرێتەوە. بە لەشی سروشتی دەچێنرێت، بە لەشی ڕۆحی هەڵدەستێنرێتەوە. ئەگەر لەشی سروشتی هەیە، لەشی ڕۆحیش هەیە. ئاواش نووسراوە: ﴿پیاوی یەکەم، ئادەم بووە گیانێکی زیندوو.﴾ بەڵام دوا ئادەم، ڕۆحێکە ژیان دەبەخشێت. بەڵام ڕۆحییەکە ئەوەی یەکەم نییە، بەڵکو لەشی سروشتییە و ئەوەی دواتر ڕۆحییە. مرۆڤی یەکەم لە خۆڵی زەوی بوو، مرۆڤی دووەم لە ئاسمانەوەیە. ئەوانەی لە خۆڵن، لەو کەسە دەچن کە لە خۆڵەوە هاتووە. ئاسمانییەکانیش لەو کەسە دەچن کە لە ئاسمانەوە هاتووە. وەک چۆن ئەو وێنەیەمان وەرگرتووە کە لە خۆڵ بوو، بە هەمان شێوە وێنەی ئاسمانی وەردەگرین. ئەی خوشک و برایانم، پێتان دەڵێم کە گۆشت و خوێن ناتوانێت ببێتە میراتگری شانشینی خودا، هەروەها فەوتاو نابێتە میراتگری نەفەوتاو. ئەوەتا نهێنییەکتان پێ دەڵێم: هەموومان ناخەوین، بەڵکو هەموومان دەگۆڕدرێین، لە ساتێکدا، لە چاوتروکانێک، کاتێک دوا کەڕەنا لێدەدرێت. لەبەر ئەوەی کەڕەنا دەنگ دەداتەوە، مردووانیش بێ فەوتان هەڵدەستێنرێنەوە، ئێمەش دەگۆڕدرێین، چونکە هەر دەبێ ئەو سروشتە فەوتاوە نەفەوتاوی بپۆشێت و سروشتی مردوو نەمری بپۆشێت.