یەکەم کۆرنسۆس 8:15-10
یەکەم کۆرنسۆس 8:15-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پاش هه‌مووان بۆ منیش ده‌ركه‌وت، من وه‌ك منداڵێكی له كاتی نائاسایی له‌دایكبوو بووم. چونكه من بچووكترینی په‌یامبه‌رانم، كه‌وا شایانی ئه‌وه نیم به په‌یامبه‌ر ناوببردرێم، چونكه من وارگه‌ی خودام چه‌وسانده‌وه. به‌ڵام به به‌خششی خودا من ئێستا وام، هه‌روه‌ها به‌خششی ئه‌و بۆ من بێ سوود نه‌بوو، به‌ڵكو من له هه‌موویان ماندووتر بووم، به‌ڵام من نا، به‌ڵكو به‌خششی خودا بوو كه له‌گه‌ڵمدایه.
یەکەم کۆرنسۆس 8:15-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پاش هەمووان بۆ منیش دەرکەوت، من وەک منداڵێک بووم کە بە ناکامی لەدایک ببووم. لەڕاستیدا من بچووکترین نێردراوم و شایانی ئەوە نیم بە نێردراو ناوببردرێم، لەبەر ئەوەی من کڵێسا‌ی خودام چەوساندووەتەوە. بەڵام بەهۆی نیعمەتی خوداوە من ئەوەم کە هەم، هەروەها نیعمەتی ئەو بۆ من بێ سوود نەبوو، بەڵکو من لە هەموو نێردراوانی دیکە ماندووتر بووم، بەڵام من نا، بەڵکو نیعمەتی خودا بوو کە لەگەڵمدایە.