لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم کۆرنسۆس 1:16-24

یەکەم کۆرنسۆس 1:16-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

به‌ڵام له‌ باره‌ی كۆمه‌ك بۆ پارساكان، چۆن وارگه‌كانی گه‌ڵاتیه‌م ڕاسپاردووه‌، ئێوه‌ش ئاوا بكه‌ن. له‌ سه‌ره‌تای هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك با هه‌ریه‌كه‌تان چه‌ندی له‌ توانادایه‌ بیخاته‌ لایه‌ک، تاكو كۆمه‌كه‌كه‌ ئه‌و كاته‌ نه‌بێت كه‌ ده‌گه‌مه‌ لاتان. كاتێ گه‌یشتمه‌ لاتان، جا ئه‌وانه‌ی په‌سه‌ندكراون به‌ په‌یامه‌وه‌ ده‌یاننێرم تاكو كۆمه‌كه‌كانتان بگه‌یه‌ننه‌ یروشلایم. ئه‌گه‌ر به‌ باشم زانی كه‌وا منیش برۆم، ئه‌وا له‌گه‌ڵ من ده‌ڕۆن. كاتێ له‌ ماقیدۆنیا تێپه‌ڕیم دێمه‌ لاتان چونكه‌ به‌ ماقیدۆنیادا تێده‌په‌ڕم له‌وانه‌یه‌ ماوه‌یه‌ك له‌لاتان بم، یاخود هه‌موو زستان، تاكو ڕه‌وانه‌م بكه‌ن بۆ هه‌ركوێ بڕۆم. چونكه‌ ئه‌م جاره‌ نامه‌وێت ته‌نها به‌ سه‌رپێیی بتانبینم، به‌ڵكو هیوادارم به‌ خواستی په‌روه‌ردگار ماوه‌یه‌ك له‌لاتان بمێنمه‌وه‌. به‌ڵام تاكو ڕۆژی په‌نجایه‌مین له‌ ئه‌پیسۆس ده‌مێنمه‌وه‌، چونكه‌ ده‌رگایه‌كی مه‌زن و كاریگه‌رم بۆ كراوه‌ته‌وه‌، زۆر به‌رهه‌ڵستاكاریشم هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر تیماتیئوس هات، ئاگاداربن با له‌لاتان به‌بێ ترس بێت، چونكه‌ كاری په‌روه‌ردگار ده‌كات، وه‌ك منیش ده‌یكه‌م. جا كه‌س به‌ سووكی سه‌یری نه‌كات، به‌ڵكو به‌ ئاشتی ڕه‌وانه‌ی بكه‌ن تاكو بێته‌وه‌ لام، چونكه‌ له‌گه‌ڵ برایان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ئه‌پۆلۆسی برامان، زۆر پاڕامه‌وه‌ كه‌وا له‌گه‌ڵ برایان بێته‌ لاتان، ئه‌و هه‌رگیز نه‌یویست ئێستا بێته‌ لاتان، به‌ڵام كه‌ بۆی ڕێككه‌وت، دێت. بێداربن، له‌ باوه‌ڕ جێگیربن، پیاوبن، به‌هێزبن. با هه‌موو كاروباره‌كێتان له‌ خۆشویستنه‌وه‌ بێت. برایان، داواتان لێ ده‌كه‌م: ئێوه‌ ده‌زانن ماڵی ئیستیفانۆس له‌ ئه‌خائیه‌ پێشه‌به‌ره‌ بوون، خۆیان بۆ ڕاژه‌كردنی پارساكان ته‌رخان كردبوو، تاكو ئێوه‌ش ملكه‌چی وه‌ك ئه‌وانه‌ بن و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیشان ئیش ده‌كه‌ن و ماندوو ده‌بن. به‌ هاتنی ئیستیفانۆس و فه‌رتوناتۆس و ئه‌خائیكۆس دڵشاد بووم، چونكه‌ شوێنی ئێوه‌یان گرته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وان ڕووحی من و ئێوه‌یان حه‌سانده‌وه‌، جا ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ بناسن. وارگه‌كانی ئاسیا سڵاوتان لێده‌كه‌ن. ئه‌كیلا و پریسقیلا، له‌گه‌ڵ ئه‌و وارگه‌یه‌ی له‌ ماڵه‌كه‌یانن به‌ ناوی په‌روه‌ردگار به‌ گه‌رمی سڵاوتان لێده‌كه‌ن. هه‌موو برایان سڵاوتان لێده‌كه‌ن. به‌ ماچێكی پارسا سڵاو له‌ یه‌كتری بكه‌ن. من پۆڵۆسم، ئه‌م سڵاوه‌ به‌ ده‌ستی خۆم ده‌نووسم. ئه‌و كه‌سه‌ی ئیشۆعی مه‌سـیحی په‌روه‌ردگـاری خۆش ناوێت با ئـه‌نـاتـیـمـا بێت! مـاره‌ن ئـاتـا! به‌خششی ئـیشـۆعـی مـه‌سیحی په‌روه‌ردگارتان له‌گه‌ڵ بێت. خۆشویستنی من له‌گه‌ڵ هه‌مووتانه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا. ئامین.

یەکەم کۆرنسۆس 1:16-24 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

بەڵام لەبارەی کۆمەک بۆ گەلی پیرۆزی خودا، چۆن کڵێساکانی گەلاتیام ڕاسپاردووە، ئێوەش ئاوا بکەن. لە سەرەتای هەر هەفتەیەک با هەریەکەتان چەندی لە توانادایە بیخاتە لایەک، تاکو کۆمەکەکە ئەو کاتە نەبێت کە دەگەمە لاتان. کاتێک گەیشتمە لاتان، جا ئەوانەی پەسەندکراون بە نامەوە دەیاننێرم تاکو دیارییەکانتان بگەیەننە ئۆرشەلیم. ئەگەر بە باشم زانی کە منیش بچم، ئەوا لەگەڵ من دەچن. کاتێک لە مەکدۆنیا تێپەڕیم دێمە لاتان، چونکە بە مەکدۆنیادا تێدەپەڕم. لەوانەیە ماوەیەک لەلاتان بم، یاخود هەموو زستان، تاکو ڕێگای گەشتم بۆ ئاسان بکەن بۆ هەر شوێنێک کە بۆی دەچم، چونکە ئەم جارە نامەوێت تەنها بە سەرپێیی بتانبینم، بەڵکو هیوادارم ئەگەر عیسای خاوەن شکۆ خواستی لەسەر بێت ماوەیەک لەلاتان بمێنمەوە. بەڵام هەتا ڕۆژی پەنجایەمین لە ئەفەسۆس دەمێنمەوە، چونکە دەرگایەکی پان و بەرینم لێ کراوەتەوە بۆ خزمەتێکی کاریگەر، هەرچەندە دوژمنێکی زۆریشم هەیە. ئەگەر تیمۆساوس هات، ئاگاداربن با لەلاتان بەبێ ترس بێت، چونکە کاری یەزدان دەکات، وەک منیش دەیکەم. با کەس بە سووکی سەیری نەکات، بەڵکو بە ئاشتی بینێرنەوە لام، چونکە من و برایان چاوەڕێی دەکەین. هەروەها سەبارەت بە ئەپۆلۆسی برامان، زۆر پاڕامەوە کە لەگەڵ برایان بێتە لاتان، ئەو هەرگیز نەیویست ئێستا بێتە لاتان، بەڵام کە بۆی ڕێککەوت، دێت. ئێشک بگرن، لە باوەڕ بچەسپێن، ئازا و بەهێز بن. هەرچییەک دەکەن لە خۆشەویستییەوە بیکەن. ئێوە دەزانن ماڵی ستیفاناس لە ئەخایا پێشەبەرە بوون و خۆیان بۆ خزمەتکردنی گەلی پیرۆزی خودا تەرخان کردبوو. خوشکان و برایان، لێتان دەپاڕێمەوە، کە ئێوەش ملکەچی وەک ئەوانە بن، هەموو ئەوانەی لەگەڵیان ئیش دەکەن و ماندوو دەبن. بە هاتنی ستیفاناس و فەرتوناتۆس و ئەخایکۆس دڵشاد بووم، چونکە شوێنی ئێوەیان گرتەوە. هەروەها چونکە ئەوان ڕۆحی من و ئێوەیان گەشاندەوە. بۆیە ئەو جۆرە کەسانە بناسن. کڵێساکانی ئاسیا سڵاوتان لێدەکەن. ئەکیلا و پریسکیلا، لەگەڵ ئەو کڵێسایەی لە ماڵەکەیانن بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە بە گەرمی سڵاوتان لێدەکەن. هەموو خوشک و برایان سڵاوتان لێدەکەن. بە ماچی پیرۆز سڵاو لە یەکتری بکەن. من پۆڵسم، ئەم سڵاوە دەستخەتی خۆمە. بەڵێ ئەو کەسەی عیسای خاوەن شکۆی خۆشناوێت با نەفرەتی لێ بێت! ئەی پەروەردگار، وەرە! نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆتان لەگەڵ بێت. خۆشەویستیی من لەگەڵ هەمووتان بێت کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکن. ئامین.