یەکەم کۆرنسۆس 1:2-5
یەکەم کۆرنسۆس 1:2-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
برایان، منیش كاتێ هاتمه لاتان، به قسه‌ی گه‌وره یان دانایی نه‌هاتم گه‌واهیی خودا ڕابگه‌یه‌نم، چونكه بڕیارم دا له‌نێوتاندا هیچ نه‌زانم، بێجگه له ئیشۆعی مه‌سیح، به له‌خاچدراوی. منیش به لاوازی و ترس و له‌رزێكی زۆره‌وه له‌لاتان بووم. وته و موژده‌دانم به قسه‌ی دانایی مرۆڤ و ڕازیكردن نه‌بوو، به‌ڵكو به به‌ڵگه‌ی ڕووح و هێز، تاكو باوه‌ڕتان به دانایی مرۆڤ نه‌بێت، به‌ڵكو به هێزی خودا بێت.
یەکەم کۆرنسۆس 1:2-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی خوشک و برایان، منیش کاتێک هاتمە لاتان، بە قسەی گەورە یان دانایی نەهاتم شایەتی خودا ڕابگەیەنم، چونکە بڕیارم دا لەنێوتاندا هەموو شتێک لەبیر بکەم، بێجگە لە عیسای مەسیح، ئەویش بە لە خاچ دراوی. منیش بە لاوازی و ترس و لەرزێکی زۆرەوە لەلاتان بووم. کاتێک مزگێنی و وتارم پێدەدان، قسەی داناییانە و قایلکەرم بەکارنەدەهێنا، بەڵکو پشتم بە بەڵگەی هێزی ڕۆحی پیرۆز دەبەست، تاکو باوەڕتان بە دانایی مرۆڤ نەبێت، بەڵکو باوەڕتان بە هێزی خودا هەبێت.