یەکەم کۆرنسۆس 10:2-16
یەکەم کۆرنسۆس 10:2-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام خودا به‌هۆی ڕووحی خۆی بۆی ئاشكرا كردین. چونكه ڕووح هه‌موو شتێك ده‌پشكنێت، ته‌نانه‌ت قووڵی ناخی خودا‌ش. چونكه چ مرۆڤێك ده‌زانێت مرۆڤ چی تێدایه، ڕووحی مرۆڤ نه‌بێت كه له‌ناویدایه؟ به‌م شێوه‌یه كه‌س نازانێت خودا چی تێدایه ڕووحی خودا نه‌بێت. ئێمه‌ش ڕووحی جیهانمان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو ئه‌و ڕووحه‌ی له خوداوه‌یه، تاكو له‌و شتانه بزانین كه خودا پێی به‌خشیوین. ئه‌وانه‌ی باسیان ده‌كه‌ین، نه‌ك به‌و قسانه‌ی له فێركردنی دانایی مرۆڤه‌وه‌یه، به‌ڵكو له فێركردنی ڕووحوه، بیری ڕووحییانه بۆ كه‌سه ڕووحییه‌كان لێك ده‌ده‌ینه‌وه. به‌ڵام مرۆڤی سروشتی ئه‌وه‌ی هی ڕووحی خودایه وه‌ری ناگرێت، چونكه لای ئه‌و گێلایه‌تییه، ناشتوانێت بیانزانێت، چونكه به ڕووح جیا ده‌كرێنه‌وه. مرۆڤی ڕووحیش هه‌موو شتێك هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، كه‌چی خۆی كه‌س هه‌ڵیناسه‌نگێنێت. {چونكه كێ بیری په‌روه‌ردگاری زانی، كێ فێری ده‌كات؟} به‌ڵام ئێمه بیری مه‌سیحمان هه‌یه.
یەکەم کۆرنسۆس 10:2-16 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بەڵام خودا بەهۆی ڕۆحی خۆی بۆی ئاشکرا کردین. ڕۆحی پیرۆز لە هەموو شتێک دەکۆڵێتەوە، تەنانەت لە قووڵایی ناخی خودا‌ش دەکۆڵێتەوە. چ مرۆڤێک دەزانێت ناخی مرۆڤ چی تێدایە، جگە لە ڕۆحی مرۆڤ کە لەناویدایە؟ بەم شێوەیە کەس نازانێت ناخی خودا چی تێدایە ڕۆحی خودا نەبێت. ئێمەش ڕۆحی جیهانمان وەرنەگرتووە، بەڵکو ئەو ڕۆحەی لە خوداوەیە، تاکو لەو شتانە تێبگەین کە خودا بەخۆڕایی پێی بەخشیوین. ئەوەی باسی دەکەین لە دانایی مرۆڤەوە نەهاتووە، بەڵکو لە فێرکردنی ڕۆحەوە هاتووە، بەم شێوەیە فێرکردنی ڕۆحی بۆ کەسانی ڕۆحانی لێکدەدرێتەوە. بەڵام کەسی سروشتی ئەوەی هی ڕۆحی خودایە وەریناگرێت، چونکە لەلای ئەو گێلایەتییە و نایانزانێت، چونکە بە ڕۆح جیا دەکرێنەوە. کەسی ڕۆحانی هەموو شتێک هەڵدەسەنگێنێت، کەچی کەس ناتوانێت ئەو هەڵبسەنگێنێت. ﴿کێ بیری یەزدانی زانی، کێ فێری دەکات؟﴾ بەڵام ئێمە بیری مەسیحمان هەیە.