یەکەم کۆرنسۆس 11:2-13
یەکەم کۆرنسۆس 11:2-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه چ مرۆڤێك ده‌زانێت مرۆڤ چی تێدایه، ڕووحی مرۆڤ نه‌بێت كه له‌ناویدایه؟ به‌م شێوه‌یه كه‌س نازانێت خودا چی تێدایه ڕووحی خودا نه‌بێت. ئێمه‌ش ڕووحی جیهانمان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو ئه‌و ڕووحه‌ی له خوداوه‌یه، تاكو له‌و شتانه بزانین كه خودا پێی به‌خشیوین. ئه‌وانه‌ی باسیان ده‌كه‌ین، نه‌ك به‌و قسانه‌ی له فێركردنی دانایی مرۆڤه‌وه‌یه، به‌ڵكو له فێركردنی ڕووحوه، بیری ڕووحییانه بۆ كه‌سه ڕووحییه‌كان لێك ده‌ده‌ینه‌وه.
یەکەم کۆرنسۆس 11:2-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
چ مرۆڤێک دەزانێت ناخی مرۆڤ چی تێدایە، جگە لە ڕۆحی مرۆڤ کە لەناویدایە؟ بەم شێوەیە کەس نازانێت ناخی خودا چی تێدایە ڕۆحی خودا نەبێت. ئێمەش ڕۆحی جیهانمان وەرنەگرتووە، بەڵکو ئەو ڕۆحەی لە خوداوەیە، تاکو لەو شتانە تێبگەین کە خودا بەخۆڕایی پێی بەخشیوین. ئەوەی باسی دەکەین لە دانایی مرۆڤەوە نەهاتووە، بەڵکو لە فێرکردنی ڕۆحەوە هاتووە، بەم شێوەیە فێرکردنی ڕۆحی بۆ کەسانی ڕۆحانی لێکدەدرێتەوە.