لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم کۆرنسۆس 11:2-16

یەکەم کۆرنسۆس 11:2-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

چونكه‌ چ مرۆڤێك ده‌زانێت مرۆڤ چی تێدایه‌، ڕووحی مرۆڤ نه‌بێت كه‌ له‌ناویدایه‌؟ به‌م شێوه‌یه‌ كه‌س نازانێت خودا چی تێدایه‌ ڕووحی خودا نه‌بێت. ئێمه‌ش ڕووحی جیهانمان وه‌رنه‌گرتووه‌، به‌ڵكو ئه‌و ڕووحه‌ی له‌ خوداوه‌یه‌، تاكو له‌و شتانه‌ بزانین كه‌ خودا پێی به‌خشیوین. ئه‌وانه‌ی باسیان ده‌كه‌ین، نه‌ك به‌و قسانه‌ی له‌ فێركردنی دانایی مرۆڤه‌وه‌یه‌، به‌ڵكو له‌ فێركردنی ڕووحوه‌، بیری ڕووحییانه‌ بۆ كه‌سه‌ ڕووحییه‌كان لێك ده‌ده‌ینه‌وه‌. به‌ڵام مرۆڤی سروشتی ئه‌وه‌ی هی ڕووحی خودایه‌ وه‌ری ناگرێت، چونكه‌ لای ئه‌و گێلایه‌تییه‌، ناشتوانێت بیانزانێت، چونكه‌ به‌ ڕووح جیا ده‌كرێنه‌وه‌. مرۆڤی ڕووحیش هه‌موو شتێك هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، كه‌چی خۆی كه‌س هه‌ڵیناسه‌نگێنێت. {چونكه‌ كێ بیری په‌روه‌ردگاری زانی‌، كێ فێری ده‌كات؟} به‌ڵام ئێمه‌ بیری مه‌سیحمان هه‌یه‌.