یەکەم کۆرنسۆس 9:2-11
یەکەم کۆرنسۆس 9:2-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵكو وه‌ك نووسراوه: {ئه‌وه‌ی هیچ چاوێك نه‌یبینیوه، هیچ گوێیه‌ك نه‌یبیستووه و به بیری مرۆڤدا نه‌هاتووه، ئه‌وه‌ی خودا ئاماده‌ی كردووه بۆ ئه‌وانه‌ی خۆشیانده‌وێت} . به‌ڵام خودا به‌هۆی ڕووحی خۆی بۆی ئاشكرا كردین. چونكه ڕووح هه‌موو شتێك ده‌پشكنێت، ته‌نانه‌ت قووڵی ناخی خودا‌ش. چونكه چ مرۆڤێك ده‌زانێت مرۆڤ چی تێدایه، ڕووحی مرۆڤ نه‌بێت كه له‌ناویدایه؟ به‌م شێوه‌یه كه‌س نازانێت خودا چی تێدایه ڕووحی خودا نه‌بێت.
یەکەم کۆرنسۆس 9:2-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵکو وەک نووسراوە: ﴿ئەوەی هیچ چاوێک نەیبینیوە، هیچ گوێیەک نەیبیستووە و بە بیری هیچ مرۆڤێکدا نەهاتووە، ئەوەی خودا ئامادەی کردووە بۆ ئەوانەی خۆشیان دەوێت.﴾ بەڵام خودا بەهۆی ڕۆحی خۆی بۆی ئاشکرا کردین. ڕۆحی پیرۆز لە هەموو شتێک دەکۆڵێتەوە، تەنانەت لە قووڵایی ناخی خودا‌ش دەکۆڵێتەوە. چ مرۆڤێک دەزانێت ناخی مرۆڤ چی تێدایە، جگە لە ڕۆحی مرۆڤ کە لەناویدایە؟ بەم شێوەیە کەس نازانێت ناخی خودا چی تێدایە ڕۆحی خودا نەبێت.