یەکەم کۆرنسۆس 1:5-13
یەکەم کۆرنسۆس 1:5-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌نێوانتاندا داوێنپیسی ده‌بیسترێت! داوێنپیسییه‌ك كه له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانیشدا نییه: پیاو له‌گه‌ڵ باوه‌ژنی ده‌ژیێت! ئێوه‌ش لووتبه‌رز بوونه! باشتر نه‌بوو ماته‌مدار بن، تاكو ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی كردووه له‌نێوانتاندا لابدرێت؟ هه‌رچه‌نده به له‌ش له‌لاتان نیم، به‌ڵام به ڕووح ئاماده‌م، وا ئه‌و كه‌سه‌م حوكم داوه كه ئه‌مه‌ی كردووه، وه‌ك ئاماده‌بم، به ناوی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح، ئێوه و ڕووحی من له‌گه‌ڵ هێزی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح كۆده‌بنه‌وه، كه‌سی ئاوا بۆ له‌ناوچوونی جه‌سته بدرێته ده‌ستی شه‌یتان، تاكو له ڕۆژی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار ڕووح ڕزگاری بێت. له‌خۆباییتان باش نییه. ئایا نازانن هه‌ویرترشێكی بچووك هه‌موو هه‌ویره‌كه هه‌ڵدێنێت؟ كه‌واته خۆتان له هه‌ویرترشی كۆن پاكبكه‌نه‌وه، تاكو ببنه هه‌ویرێكی نوێ وه‌ك ئێوه فه‌تیره‌ن. چونكه مه‌سیحی قوربانیی په‌سخه‌مان له‌پێناوی ئێمه سه‌ربڕا. كه‌واته با جه‌ژن بگێڕین، نه‌ك به هه‌ویرترشی كۆن، هه‌ویرترشی به‌دكاری و خراپه، به‌ڵكو به فه‌تیره‌ی دڵسۆزی و ڕه‌وا. له په‌یامه‌كه‌مدا بۆم نووسین تێكه‌ڵی داوێنپیسان مه‌بن، مه‌به‌ستم له داوێنپیس و چڵێس و تاڵانكه‌ر و بتپه‌رستانی ئه‌م جیهانه نییه، ئه‌گینا ناچار ده‌بوون له‌م جیهانه بچنه ده‌ره‌وه! به‌ڵام ئێستا بۆتان ده‌نووسم: تێكه‌ڵی یه‌كێك مه‌بن به برا ناوده‌بردرێت و داوێنپیسه یان چڵێسه یاخود بتپه‌رسته و جنێوده‌ره یان سه‌رخۆشه و تاڵانكه‌ره. نانیش له‌گه‌ڵ كه‌سی ئاوا مه‌خۆن. چونكه به من چی كه ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه حوكم بده‌م؟ ئێوه نین ئه‌وانه‌ی ناوه‌وه حوكم ده‌ده‌ن؟ ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه خودا حوكمیان ده‌دات. {خراپه‌كار له ناوتان لابده‌ن} .
یەکەم کۆرنسۆس 1:5-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە ڕاستیدا دەنگۆی ئەوە هەیە کە داوێنپیسی لەنێو ئێوەدا هەیە، جۆرە داوێنپیسییەک کە لەنێو بتپەرستەکانیشدا نییە: پیاو لەگەڵ باوەژنی دەژیێت! ئێوەش لووتبەرزن! باشتر نەبوو ماتەمدار بن و ئەو کەسەش کە ئەم کارەی کردووە لە خۆتانی دووربخەنەوە؟ هەرچەندە بە جەستە لەلاتان نیم، بەڵام بە ڕۆح ئامادەم. وا ئەو کەسەم حوکم داوە کە ئەمەی کردووە، وەک ئەوەی لەوێ ئامادەبووبم: بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ، ئێوە و ڕۆحی من لەگەڵ هێزی مەسیح کۆدەبنەوە، ئەم کەسە دەبێت بدرێتە دەست شەیتان تاکو سروشتی دنیایی بفەوتێنێت، بۆ ئەوەی ڕۆحەکەی لە ڕۆژی یەزداندا ڕزگاری بێت. شانازیکردنتان باش نییە. ئایا نازانن هەویرترشێکی بچووک هەموو هەویرەکە هەڵدێنێت؟ خۆتان لە هەویرترشی کۆن پاک بکەنەوە، تاکو ببنە هەویرێکی نوێ، چونکە ئێوە بەڕاستی فەتیرەن. لەبەر ئەوەی مەسیحی بەرخی پەسخەمان سەربڕدرا. کەواتە با جەژن بگێڕین، نەک بە هەویرترشی بەسەرچوو کە هەویرترشی کینە و خراپەیە، بەڵکو بە فەتیرەی بێ دووڕوویی و ڕاستی. من پێشتر لە نامەکەی دیکەم بۆم نووسین تێکەڵ بە داوێنپیسان مەبن، مەبەستم لە داوێنپیس و چاوچنۆک و تاڵانکەر و بتپەرستانی ئەم جیهانە نییە، ئەگینا ناچار دەبوون لەم جیهانە بچنە دەرەوە. بەڵام ئێستا بۆتان دەنووسم تێکەڵی یەکێک مەبن بە خوشک یان برا ناودەبردرێت و داوێنپیسە یان چاوچنۆکە یاخود بتپەرستە و بوختانکەرە یان سەرخۆشە و تاڵانکەرە. نانیش لەگەڵ کەسی ئاوا مەخۆن. بە من چی ئەو بێباوەڕانەی دەرەوەی کڵێسا حوکم بدەم؟ ئایا ئێوە ئەوانەی ناوەوەی کڵێسا حوکم نادەن؟ ئەوانەی دەرەوەی کڵێسا خودا حوکمیان دەدات. ﴿خراپەکار لەنێو خۆتان دووربخەنەوە.﴾