یەکەم کۆرنسۆس 6:5-8
یەکەم کۆرنسۆس 6:5-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌خۆباییتان باش نییه. ئایا نازانن هه‌ویرترشێكی بچووك هه‌موو هه‌ویره‌كه هه‌ڵدێنێت؟ كه‌واته خۆتان له هه‌ویرترشی كۆن پاكبكه‌نه‌وه، تاكو ببنه هه‌ویرێكی نوێ وه‌ك ئێوه فه‌تیره‌ن. چونكه مه‌سیحی قوربانیی په‌سخه‌مان له‌پێناوی ئێمه سه‌ربڕا. كه‌واته با جه‌ژن بگێڕین، نه‌ك به هه‌ویرترشی كۆن، هه‌ویرترشی به‌دكاری و خراپه، به‌ڵكو به فه‌تیره‌ی دڵسۆزی و ڕه‌وا.
هاوبەشی بکە
یەکەم کۆرنسۆس 5 بخوێنەوەیەکەم کۆرنسۆس 6:5-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
شانازیکردنتان باش نییە. ئایا نازانن هەویرترشێکی بچووک هەموو هەویرەکە هەڵدێنێت؟ خۆتان لە هەویرترشی کۆن پاک بکەنەوە، تاکو ببنە هەویرێکی نوێ، چونکە ئێوە بەڕاستی فەتیرەن. لەبەر ئەوەی مەسیحی بەرخی پەسخەمان سەربڕدرا. کەواتە با جەژن بگێڕین، نەک بە هەویرترشی بەسەرچوو کە هەویرترشی کینە و خراپەیە، بەڵکو بە فەتیرەی بێ دووڕوویی و ڕاستی.
هاوبەشی بکە
یەکەم کۆرنسۆس 5 بخوێنەوە