یەکەم کۆرنسۆس 14:9-17
یەکەم کۆرنسۆس 14:9-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئاواش په‌روه‌ردگار فه‌رمانی داوه: ئه‌وانه‌ی ئینجیل ڕاده‌گه‌یێنن گوزه‌رانیان له ئینجیله. به‌ڵام من شتێكم له‌مه به‌كارنه‌هێناوه. ئه‌مانه‌ش نانووسم، تاكو بۆ من ئاوا بێت، چونكه مه‌رگم باشتره له‌وه‌ی یه‌كێك شانازیم پووچه‌ڵ بكاته‌وه. چونكه ئه‌گه‌ر موژده بده‌م شانازیم نییه، چونكه پێویسته و خراوه‌ته ئه‌ستۆم. وه‌ی به‌حاڵم ئه‌گه‌ر موژده نه‌ده‌م! چونكه ئه‌گه‌ر خۆبه‌خش ئه‌وه بكه‌م، ئه‌وا پاداشت ده‌كرێم. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ناچاری بێت، ئه‌وا متمانه‌ی بریكاریه‌تیم دراوه‌تێ.
یەکەم کۆرنسۆس 14:9-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بە هەمان شێوە مەسیحی خاوەن شکۆ فەرمانی داوە، ئەوانەی کە مزگێنی ڕادەگەیەنن گوزەرانیان لەسەر مزگێنییە. بەڵام هیچ یەکێک لەم مافانەم بەکارنەهێناوە. ئەوانەش نانووسم، تاکو بۆ من ئاوا بێت، چونکە مردنم باشترە لەوەی یەکێک شانازیم پووچەڵ بکاتەوە. ئەگەر مزگێنی بدەم شانازیم نییە، لەبەر ئەوەی پێویستە و خراوەتە ئەستۆم. قوڕبەسەرم ئەگەر مزگێنی نەدەم! ئەگەر خۆبەخش ئەوە بکەم، ئەوا پاداشت دەکرێم. بەڵام ئەگەر بە ناچاری بێت، ئەوا متمانەی بریکاریەتیم دراوەتێ.