لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم یۆحەنا 1:1-6

یەکەم یۆحەنا 1:1-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستپێكدا بوو، ئه‌وه‌ی گوێمان لێیبوو، ئه‌وه‌ی به‌ چاوی خۆمان بینیمان، ئه‌وه‌ی ته‌ماشامان كرد و ده‌ستمان پێی كه‌وت، سه‌باره‌ت به‌ وشه‌ی ژیان ژیانه‌كه‌ ده‌ركه‌وت، ژیانی جاویدانیمان بینی و گه‌واهیی ده‌ده‌ین و بۆتانی ڕاده‌گه‌یێنین، ئه‌وه‌ی له‌لای باوک بوو و بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ی بینیمان و بیستمان پێتانی ڕاده‌گه‌یێنین، تاكو ئێوه‌ش له‌گه‌ڵمان هاوبه‌شیتان هه‌بێت. هاوبه‌شی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ باوک و ڕۆڵه‌كه‌یه‌تی، ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌مانه‌ ده‌نووسین تاكو شادیتان ته‌واو بێت. ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌واڵه‌یه‌ كه‌ له‌ومان بیست و پێتانی ڕاده‌گه‌یێنین: خودا ڕووناكییه‌، هیچ تاریكی تێدا نییه‌. ئه‌گه‌ر بڵێین: هاوبه‌شیمان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه‌ و به‌ تاریكیدا بڕۆین، ئه‌وا درۆ ده‌كه‌ین و ڕه‌وا ناكه‌ین،