یەکەم یۆحەنا 1:2-6
یەکەم یۆحەنا 1:2-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ڕۆڵه‌كانم، ئه‌مانه‌تان بۆ ده‌نووسم تاكو گوناه نه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر یه‌كێک گوناهی كرد، ئه‌وا له‌لای باوک داكۆكیكارمان هه‌یه ئیشۆعی مه‌سیحی بێ‌تاوان. ئه‌و گوناه پۆشی گوناهه‌كانمانه، نه‌ک ته‌نها گوناهه‌كانی ئێمه، به‌ڵكو گوناهه‌كانی هه‌موو جیهانیش. به‌مه ده‌زانین ئه‌ومان ناسیوه: ئه‌گه‌ر ڕاسپارده‌كانی بپارێزین. ئه‌وه‌ی وتی: “ناسیومه” و ڕاسپارده‌كانی ناپارێزێت، ئه‌وا درۆزنه و ڕه‌وای تێدا نییه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی وشه‌كه‌ی بپارێزێت، ئه‌وا به ڕاستی خۆشویستنی خودا له‌مه‌دا ته‌واوه. به‌مه ده‌زانین ئێمه له‌و داین: ئه‌وه‌ی وتی: له‌ودا جێگیره، ئه‌وا ده‌بێ به هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌و ژیاوه ئاوا بژیێت.
یەکەم یۆحەنا 1:2-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ڕۆڵە خۆشەویستەکانم، ئەمانەتان بۆ دەنووسم تاکو گوناه نەکەن. بەڵام ئەگەر یەکێک گوناهی کرد، ئەوا لەلای باوک داکۆکیکارمان هەیە کە عیسای مەسیحی ڕاستودروستە. ئەو کەفارەتی گوناهەکانمانە، نەک تەنها هی ئێمە، بەڵکو گوناهەکانی هەموو جیهان. بەمەدا دەزانین کە ئەومان ناسیوە، ئەگەر کار بە ڕاسپاردەکانی بکەین. ئەوەی دەڵێت: «ناسیومە» بەڵام ڕاسپاردەکانی بەجێناگەیەنێت، ئەوا درۆزنە و ڕاستی لەودا نییە. بەڵام ئەوەی گوێڕایەڵی پەیامی خودا بێت، ئەوا بە ڕاستی خۆشەویستی خودا لەو کەسەدا تەواوە. بەمەدا دەزانین کە ئێمە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح دەژین: هەرکەسێک بڵێت: «من بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح دەژیم»، ئەوا دەبێت بەو شێوەیە بژیێت کە عیسا ژیاوە.