یەکەم یۆحەنا 27:2-29
یەکەم یۆحەنا 27:2-29 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام ئێوه، ئه‌و ده‌ستنیشان كردنه‌ی لێیتان وه‌رگرتووه، له ئێوه‌دا جێگیره، پێویستتان به كه‌س نییه فێرتان بكات. به‌ڵكو هه‌روه‌ک ده‌ستنیشان كردنه‌كه‌ی هه‌موو شتێكتان فێرده‌كات، ڕه‌وایه و درۆ نییه، وه‌ک فێری كردوون، تیایدا جێگیر بن. ئێستاش ڕۆڵه‌كان، تیایدا جێگیر بن، تاكو كاتێ ده‌ركه‌وت متمانه‌مان هه‌بێت، كه هاته‌وه شه‌رمی لێ نه‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر بزانن ئه‌و خوداناسه، بزانن كه‌وا هه‌ر كه‌سێک خوداناسی بكات له ئه‌وه‌وه له‌دایكبووه.
یەکەم یۆحەنا 27:2-29 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام ئێوە ئەو دەستنیشانکردنەی کە لە مەسیحتان وەرگرتووە بە ئێوەوە پەیوەست بووە، لەبەر ئەوە پێویستتان بە مرۆڤ نییە فێرتان بکات، بەڵکو ڕۆحی پیرۆز هەموو شتێکتان فێردەکات. ئەم دەستنیشانکردنە ڕاستە و درۆ نییە، بۆیە پەیوەست بن بە مەسیحەوە وەک ڕۆحی پیرۆز فێری کردوون. ئێستا ڕۆڵە خۆشەویستەکان، بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح پەیوەست بن تاکو کاتێک ئەو دەردەکەوێت متمانەمان هەبێت و لە هاتنەوەکەی شەرمی لێ نەکەین. ئەگەر بزانن ئەو ڕاستودروستە، دەزانن کە هەرکەسێک ڕاستودروستی پەیڕەو بکات لە ئەوەوە لەدایک بووە.