یەکەم یۆحەنا 18:5-20
یەکەم یۆحەنا 18:5-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ده‌زانین هه‌ر كه‌سێک له خوداوه له‌دایكبووبێت گوناه ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له خوداوه له دایكبووه خۆی ده‌پارێزێت، به‌دكاریش ده‌ستی لێ نادات. ده‌زانین ئێمه له خوداوه‌ین، هه‌موو جیهان له ژێر ده‌ستی به‌دكار دانراوه. ده‌شزانین كه‌وا ڕۆڵه‌ی خودا هات و چاوی كردینه‌وه تاكو ڕه‌وا بناسین. ئێمه‌ش له ڕه‌واداین، له ڕۆڵه‌كه‌ی، ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌و خوداوه‌ندی ڕاسته‌قینه و ژیانی جاویدانیه.
یەکەم یۆحەنا 18:5-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دەزانین هەرکەسێک لە خوداوە لەدایک بووبێت بەردەوام نابێت لە گوناهکردن، بەڵکو ئەوەی لە خوداوە لەدایک بووە خۆی دەپارێزێت و شەیتان دەستی لێ نادات. دەزانین لە خوداوەین و هەموو جیهان لەژێر دەستی شەیتاندا دانراوە. هەروەها دەزانین کە کوڕی خودا هات و چاوی کردینەوە تاکو ئەو بناسین کە ڕاستییە. ئێمەش لەگەڵ ڕاستییەکەدا بووینەتە یەک، کە عیسای مەسیحی کوڕی خودایە. ئەو خودای ڕاستەقینە و ژیانی هەتاهەتاییە.