یەکەم یۆحەنا 5:5-12
یەکەم یۆحەنا 5:5-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كێیه جیهان ده‌به‌زێنێت؟ ته‌نها ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ڕی هه‌یه كه ئیشۆع ڕۆڵه‌ی خودایه. ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه به ئاو و خوێن هاتووه، ئیشۆعی مه‌سیح، نه‌ک ته‌نها به ئاو، به‌ڵكو به ئاو و به خوێن. ڕووحه‌كه‌ش گه‌واهی ده‌دات، چونكه ڕووحه‌كه ڕه‌وایه. ئه‌وانه‌ی له ئاسماندا گه‌واهیی ده‌ده‌ن سێیانن: باوک و وشه‌كه و ڕۆحی پارسا. ئه‌و سێیانه‌ش یه‌كێكن. ئه‌وانه‌ش كه له زه‌ویدا گه‌واهی ده‌ده‌ن سێیانن: ڕووح و ئاو و خوێن، ئه‌و سێیانه‌ش بۆ یه‌كێكن. ئه‌گه‌ر گه‌واهیی خه‌ڵک په‌سه‌ند بكه‌ین، ئه‌وا گه‌واهیی خودا مه‌زنتره، چونكه ئه‌مه گه‌واهیی خودایه سه‌باره‌ت به ڕۆڵه‌كه‌ی داویه‌تی. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به ڕۆڵه‌ی خودا بهێنێت ئه‌م گه‌واهییه له خۆیدا هه‌یه. ئه‌وه‌ی بڕوا به خودا نه‌كات، خودا به درۆزن داده‌نێت، چونكه باوه‌ڕ به‌و گه‌واهییه ناكات كه خودا سه‌باره‌ت به ڕۆڵه‌كه‌ی داویه‌تی. ئه‌مه‌ش گه‌واهییه‌كه‌یه: خودا ژیانی جاویدانی پێ داوین، ئه‌م ژیانه‌ش له ڕۆڵه‌كه‌یدایه. ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی هه‌بێت ژیانی هه‌یه، ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی خودای نه‌بێت، ژیانی نابێت.
یەکەم یۆحەنا 5:5-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کێیە جیهان دەبەزێنێت؟ تەنها ئەو کەسەی باوەڕی هەیە کە عیسا کوڕی خودایە. ئەمە ئەوەیە کە بە ئاو و خوێن هاتووە، عیسای مەسیح، نەک تەنها بە ئاو، بەڵکو بە ئاو و بە خوێن. ڕۆحی پیرۆزیش شایەتی دەدات، چونکە ڕۆحەکە ڕاستییە. ئەوانەی شایەتی دەدەن سێیانن: ڕۆح و ئاو و خوێن، ئەم سێ شایەتە هەمان شایەتی دەدەن. ئەگەر ئێمە شایەتی مرۆڤ لەلامان قبوڵ بێت، شایەتی خودا گەورەترە، چونکە ئەمە شایەتی خودایە سەبارەت بە کوڕەکەی داویەتی. ئەوەی باوەڕ بە کوڕی خودا بهێنێت ئەم شایەتییە لە خۆیدا هەیە. ئەوەی باوەڕ بە خودا نەکات خودا بە درۆزن دادەنێت، چونکە باوەڕ بەو شایەتییە ناکات کە خودا سەبارەت بە کوڕەکەی داویەتی. ئەمەش شایەتییەکەیە: خودا ژیانی هەتاهەتایی پێداوین و ئەو ژیانەش لە کوڕەکەیدایە. ئەوەی کوڕەکەی هەبێت ژیانی هەیە، ئەوەی کوڕی خودای نەبێت، ژیانیشی نابێت.