یەکەم یۆحەنا 9:5-13
یەکەم یۆحەنا 9:5-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌گه‌ر گه‌واهیی خه‌ڵک په‌سه‌ند بكه‌ین، ئه‌وا گه‌واهیی خودا مه‌زنتره، چونكه ئه‌مه گه‌واهیی خودایه سه‌باره‌ت به ڕۆڵه‌كه‌ی داویه‌تی. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به ڕۆڵه‌ی خودا بهێنێت ئه‌م گه‌واهییه له خۆیدا هه‌یه. ئه‌وه‌ی بڕوا به خودا نه‌كات، خودا به درۆزن داده‌نێت، چونكه باوه‌ڕ به‌و گه‌واهییه ناكات كه خودا سه‌باره‌ت به ڕۆڵه‌كه‌ی داویه‌تی. ئه‌مه‌ش گه‌واهییه‌كه‌یه: خودا ژیانی جاویدانی پێ داوین، ئه‌م ژیانه‌ش له ڕۆڵه‌كه‌یدایه. ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی هه‌بێت ژیانی هه‌یه، ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی خودای نه‌بێت، ژیانی نابێت. ئه‌مانه‌م بۆ ئێوه نووسی كه باوه‌ڕتان به ناوی ڕۆڵه‌ی خودا هه‌یه، تاكو بزانن ژیانی جاویدانیتان هه‌یه و باوه‌ڕ به ناوی ڕۆڵه‌ی خودا بهێنن.
یەکەم یۆحەنا 9:5-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەگەر ئێمە شایەتی مرۆڤ لەلامان قبوڵ بێت، شایەتی خودا گەورەترە، چونکە ئەمە شایەتی خودایە سەبارەت بە کوڕەکەی داویەتی. ئەوەی باوەڕ بە کوڕی خودا بهێنێت ئەم شایەتییە لە خۆیدا هەیە. ئەوەی باوەڕ بە خودا نەکات خودا بە درۆزن دادەنێت، چونکە باوەڕ بەو شایەتییە ناکات کە خودا سەبارەت بە کوڕەکەی داویەتی. ئەمەش شایەتییەکەیە: خودا ژیانی هەتاهەتایی پێداوین و ئەو ژیانەش لە کوڕەکەیدایە. ئەوەی کوڕەکەی هەبێت ژیانی هەیە، ئەوەی کوڕی خودای نەبێت، ژیانیشی نابێت. ئەمانەم بۆ ئێوە نووسی کە باوەڕتان بە ناوی کوڕی خودا هەیە، تاکو بزانن ژیانی هەتاهەتاییتان هەیە.