لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم پەترۆس 3:1-8

یەکەم پەترۆس 3:1-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

پیرۆزه‌ خودا باوكی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح، كه‌ به‌گوێره‌ی به‌زه‌ییه‌ فراوانه‌كه‌ی له‌دایكبوونه‌وه‌ی پێ به‌خشین بۆ هیوایه‌كی زیندوو، به‌ هه‌ستانه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح له‌نێو مردووان، بۆ میراتێک كه‌ نافه‌وتێت و گڵاو نابێت و له‌ناوناچێت، بۆ ئێوه‌ له‌ ئاسماناندا پارێزراوه‌، ئێوه‌ كه‌ به‌ هێزی خودا پاسه‌وانی كراون، به‌ باوه‌ڕ، بۆ ئه‌و ڕزگارییه‌ی كه‌ ئاماده‌یه‌ له‌ پایانی زه‌مانه‌ ڕابگه‌یه‌ندرێ. به‌وه‌ی پێی دڵخۆش ده‌بن، هه‌رچه‌نده‌ بۆ ماوه‌یه‌ک ئێستا ده‌بێ به‌ده‌ست تاقیكردنه‌وه‌ جۆراوجۆره‌كان خه‌م بخۆن، تاكو سه‌لماندنی باوه‌ڕتان كه‌ له‌ زێڕی له‌ناوچوو نرخدارتره‌، كه‌وا به‌ ئاگر تاقی ده‌كرێته‌وه‌، بۆ ستایش و ڕێز وشكۆ بێت له‌ ئاشكراكردنی ئیشۆعی مه‌سیحدا. هه‌رچه‌نده‌ نه‌تانبینیوه‌ خۆشتانده‌وێ. ئێستاش نایبینن باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن و دڵخۆش ده‌بن به‌ شێوه‌یه‌ک هه‌ر باسی ناكرێت و شكۆداره‌،

یەکەم پەترۆس 3:1-8 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی پەروەردگارمان! بەهۆی بەزەییە فراوانەکەیەوە لەدایکبوونەوەی پێ بەخشین بۆ هیوایەکی زیندوو بە هەستانەوەی عیسای مەسیح لەنێو مردووان، بۆ میراتێک کە نافەوتێت و گڵاو نابێت و کاڵ نابێتەوە. ئەو میراتە بۆ ئێوە لە ئاسمان پارێزراوە، ئێوە کە بە هێزی خودا پاسەوانی کراون بە باوەڕ، بۆ ئەو ڕزگارییەی ئامادەیە لە کۆتایی زەمانە ڕابگەیەنرێ. ئەمانە دڵخۆشتان دەکات، هەرچەندە لەوانەیە بۆ ماوەیەکی کەم ناچار بن بە دەست تاقیکردنەوەی جۆراوجۆرەوە ئازار بچێژن، تاکو سەلماندنی باوەڕی ڕاستەقینەتان، کە لە زێڕی لەناوچوو بەنرخترە، هەرچەندە بە ئاگر تاقی دەکرێتەوە، کاتێک عیسای مەسیح ئاشکرا دەکرێت ستایش و شکۆ و ڕێزی بەدواوە دەبێت. هەرچەندە نەتانبینیوە خۆشتان دەوێ، ئێستاش نایبینن باوەڕی پێ دەهێنن و دڵخۆش دەبن بە شێوەیەک هەر باسی ناکرێت و شکۆدارە،