لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم پەترۆس 20:2-25

یەکەم پەترۆس 20:2-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌تان كرد و لێتان درا و به‌رگه‌تان گرت، ئه‌مه‌ چ شانازییه‌كه‌؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاكه‌ بكه‌ن و له‌ ئازاردا به‌رگه‌تان گرت، ئه‌وه‌ جێی ستایشه‌ له‌لای خودا. چونكه‌ بۆ ئه‌مه‌ بانگكراون، چونكه‌ مه‌سیحیش له‌ پێناومان ئازاری چێژت و نموونه‌ی بۆ به‌جێهێشتین، تاكو به‌ هه‌نگاوه‌كانیدا بڕۆین. “ئه‌وه‌ی هیچ گوناهێكی نه‌كردبوو، فێڵی له‌سه‌ر زاری نه‌بوو”. ئه‌وه‌ی جنێوی پێ ده‌درا و جنێوی نه‌ده‌دایه‌وه‌، ئازار ده‌درا و هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو خۆی ده‌دایه‌ ده‌ست ئه‌وه‌ی حوكمی دادپه‌روه‌رانه‌یه‌. ئه‌وه‌ی خودی خۆی له‌ له‌شیدا له‌سه‌ر ته‌خته‌دار گوناهه‌كانی هه‌ڵگرتین، تاكو سه‌باره‌ت به‌ گوناه‌ بمرین و بۆ خوداناسی بژین. ئه‌وه‌ی به‌ قامچی لێدانه‌كه‌ی چاكبوونه‌وه‌. چونكه‌ ئێوه‌ وه‌ک كاوڕی ونبوو وابوون، به‌ڵام ئێستا گه‌ڕانه‌وه‌ لای شوان و چاودێری گیانتان.