یەکەم پەترۆس 21:2-25 - Compare All Versions
یەکەم پەترۆس 21:2-25 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
چونكه بۆ ئه‌مه بانگ‌كراون، چونكه مه‌سیحیش له پێناومان ئازاری چێژت و نموونه‌ی بۆ به‌جێهێشتین، تاكو به هه‌نگاوه‌كانیدا بڕۆین. “ئه‌وه‌ی هیچ گوناهێكی نه‌كردبوو، فێڵی له‌سه‌ر زاری نه‌بوو”. ئه‌وه‌ی جنێوی پێ ده‌درا و جنێوی نه‌ده‌دایه‌وه، ئازار ده‌درا و هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو خۆی ده‌دایه ده‌ست ئه‌وه‌ی حوكمی دادپه‌روه‌رانه‌یه. ئه‌وه‌ی خودی خۆی له له‌شیدا له‌سه‌ر ته‌خته‌دار گوناهه‌كانی هه‌ڵگرتین، تاكو سه‌باره‌ت به گوناه بمرین و بۆ خوداناسی بژین. ئه‌وه‌ی به قامچی لێدانه‌كه‌ی چاكبوونه‌وه. چونكه ئێوه وه‌ک كاوڕی ونبوو وابوون، به‌ڵام ئێستا گه‌ڕانه‌وه لای شوان و چاودێری گیانتان.
یەکەم پەترۆس 21:2-25 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
بۆ ئەمە بانگکراون، لەبەر ئەوەی مەسیحیش لە پێناوتاندا ئازاری چێژت و نموونەی بۆ بەجێهێشتن، تاکو بە هەنگاوەکانیدا بڕۆن. ﴿ئەوەی هیچ گوناهێکی نەکردبوو، فڕوفێڵی لەسەر زار نەبوو.﴾ ئەوەی جنێوی پێدەدرا و جنێوی نەدەدایەوە، ئازار دەدرا و هەڕەشەی نەدەکرد، بەڵکو خۆی دەدایە دەست ئەوەی حوکمی دادپەروەرانەیە. ئەوەی خودی خۆی لە لەشیدا لەسەر دار گوناهەکانمانی هەڵگرت، تاکو سەبارەت بە گوناه بمرین و بۆ ڕاستودروستی بژین. بە برینەکانی ئەو چاکبوونەوە. ئێوە وەک مەڕی ونبوو وابوون، بەڵام ئێستا گەڕاونەتەوە لای شوان و چاودێری گیانتان.