یەکەم پەترۆس 4:2-6
یەکەم پەترۆس 4:2-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌ی دێنه لای، به‌ردێكی زیندووه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن خودا بژارده‌یه و گرانبه‌هایه ئێوه‌ش وه‌ک به‌ردی زیندوو له خانوویه‌كی ڕووحی بنیادنراو بن، بۆ كاهینیه‌تیی پارسا، بۆ پێشكه‌شكردنی قوربانیی ڕووحیی كه به ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه لای خودا په‌سه‌ندن. چونكه له سیپاره‌كه‌دا هاتووه: “ئه‌وه‌تا من به‌ردێک له سهیۆن داده‌مه‌زرێنم، قولینچكی هه‌ڵبژێردراو و گرانبه‌ها، ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ بهێنێت شه‌رمه‌زار نابێت”.
یەکەم پەترۆس 4:2-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوەی ئێوە دێنە لای، بەردە زیندووەکەیە، لەلایەن خەڵکەوە ڕەتکراوەتەوە، بەڵام لەلایەن خوداوە هەڵبژێردراوە و گرانبەهایە، ئێوەش وەک بەردی زیندوو لە خانووێکی ڕۆحی بنیاد دەنرێن، بۆ کاهینیێتی پیرۆز، بۆ کردنی قوربانییە ڕۆحییە قبوڵکراوەکان بۆ خودا لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە، چونکە لە نووسراوە پیرۆزەکاندا هاتووە: ﴿ئەوەتا بەردێک لە سییۆن دادەنێم، گرنگترین بەردی بناغەی هەڵبژێردراو و گرانبەها، ئەوەی پشتی پێ ببەستێت شەرمەزار نابێت.﴾