یەکەم پەترۆس 9:2-11
یەکەم پەترۆس 9:2-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام ئێوه ڕه‌گه‌زێكی بژارده‌ن، كاهینیه‌تیی شاهانه، نه‌ته‌وه‌یه‌كی پارسا، گه‌لی تایبه‌ت، تاكو چاكییه‌كانی ئه‌وه ڕابگه‌ێنن كه بانگی كردوون له تاریكییه‌وه بۆ ڕووناكییه سه‌یره‌كه‌ی. كه پێشتر گه‌ل نه‌بوون، به‌ڵام ئێستا ئێوه گه‌لی خودان، پێشتر به‌زه‌ییتان وه‌رنه‌گرتبوو، به‌ڵام ئێستا به‌زه‌ییتان وه‌رگرت. خۆشه‌ویستان، وه‌ک نامۆ و بێگانه داواتان لێ ده‌كه‌م له هه‌وه‌سه‌كانی له‌ش دوور بكه‌ونه‌وه، كه دژی ده‌روون ده‌جه‌نگێت.
یەکەم پەترۆس 9:2-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام ئێوە گەلێکی هەڵبژێردراون، کاهینیێتی شاهانە، نەتەوەیەکی پیرۆز، گەلی تایبەتی خودان، تاکو چاکییەکانی ئەوە ڕابگەیەنن کە بانگی کردوون لە تاریکییەوە بۆ ڕووناکییە سەرسوڕهێنەرەکەی. پێشتر گەل نەبوون، بەڵام ئێستا گەلی خودان، پێشتر بەزەییتان وەرنەگرتبوو، بەڵام ئێستا بەزەییتان وەرگرتووە. خۆشەویستان، ئێوە نامۆ و بێگانەن بەم جیهانە، هەر بۆیە لێتان دەپاڕێمەوە لە هەوەسەکانی جەستە دوور بکەونەوە، کە لە دژی دەروون دەجەنگن.