لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم پەترۆس 1:3-6

یەکەم پەترۆس 1:3-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌ی ژنه‌كان، به‌ هه‌مان شێوه‌ ملكه‌چی مێرده‌كانتان بن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیان گوێڕایه‌ڵی وشه‌كه‌ش نه‌بوون، ئه‌وا ژنه‌كان بێ وشه‌ به‌ ڕه‌وشتیان ده‌یانبه‌نه‌وه‌، كاتێ خواترسی و ڕه‌وشتی پاكتان ببینن. با ڕازاوه‌ییتان ده‌ره‌كی نه‌بێت، له‌ ئه‌گریجه‌ی پرچ و زێڕ به‌خۆوه‌كردن و جلی باش له‌به‌ركردن، به‌ڵكو له‌نێو دڵتان شاراوه‌ و له‌ناونه‌چوو بێ، ڕازاندنه‌وه‌ی ڕووحێكی نه‌رم و هێمن، ئه‌وه‌ی له‌لای خودا گرانبه‌هایه‌. چونكه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ژنه‌ پارسا‌كان له‌ كۆندا، كه‌ هیوایان به‌ خودا بوو، خۆیان ده‌ڕازانده‌وه‌، ملكه‌چی مێرده‌كانیان ده‌بوون، وه‌ک سارا گوێڕایه‌ڵی ئه‌وڕاهه‌م بوو، به‌ “گه‌وره‌م” بانگی ده‌كرد. ئێوه‌ش بوونه‌ته‌ كچی ئه‌و، ئه‌گه‌ر چاكه‌ بكه‌ن و هه‌رگیز له‌ شتێک نه‌ترسن.