لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم پەترۆس 8:3-12 - Compare All Versions

یەکەم پەترۆس 8:3-12 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

له‌ كۆتاییدا، هه‌مووتان به‌ یه‌ک هه‌سته‌وه‌ یه‌ک ڕا بن، خۆشویستنی برایانه‌تان هه‌بێ، میهره‌بان و نیان بن. خراپه‌ به‌ خراپه‌ مه‌ده‌نه‌وه‌، یان جنێو به‌ جنێو، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ داوای داڕشت بكه‌ن، بزانن كه‌ بۆ ئه‌مه‌ بانگكراون، تاكو ببنه‌ میراتگری داڕشت. چونكه‌: “ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ژیانی خۆشبووێ وڕۆژانی باش ببینێت، با زمانی له‌ خراپه‌ بپارێزێت و لێوه‌كانی له‌ فێڵبازی. با له‌ خراپه‌ لابدات و چاكه‌ بكات، با به‌دوای ئاشتیدا بگه‌ڕێت و كۆششی بۆ بكات. چونكه‌ چاوانی په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر خوداناسانه‌ وگوێی له‌ داواكاریه‌كانیان ڕاگرتووه‌. به‌ڵام ڕووی په‌روه‌ردگار دژی به‌دكارانه‌”.

هاوبەشی بکە
یەکەم پەترۆس 3 PNTZS

یەکەم پەترۆس 8:3-12 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

لە کۆتاییدا، هەمووتان یەک بیروڕاتان هەبێ، هاوسۆزبن و یەکتریتان خۆشبوێت، میهرەبان و ڕۆحسووک بن. خراپە بە خراپە مەدەنەوە، نە جنێویش بە جنێو، بەڵکو بە پێچەوانەوە داوای بەرەکەت بکەن و بزانن ئێوە بۆ ئەمە بانگکراون، تاکو ببنە میراتگری بەرەکەت، چونکە ﴿ئەوەی بیەوێت ژیانی خۆشبوێت و ڕۆژگاری خۆش ببینێت، با زمانی لە خراپە بپارێزێت و لێوەکانی لە فێڵبازی. با لە خراپە لابدات و چاکە بکات، با بەدوای ئاشتیدا بگەڕێت و کۆششی بۆ بکات، چونکە چاوی یەزدان لەسەر ڕاستودروستانە و گوێی لە پاڕانەوەکانیان ڕاگرتووە. بەڵام ڕووی یەزدان لە دژی خراپەکارانە.﴾

هاوبەشی بکە
یەکەم پەترۆس 3 KSS