یەکەم پەترۆس 8:3-22
یەکەم پەترۆس 8:3-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له كۆتاییدا، هه‌مووتان به یه‌ک هه‌سته‌وه یه‌ک ڕا بن، خۆشویستنی برایانه‌تان هه‌بێ، میهره‌بان و نیان بن. خراپه به خراپه مه‌ده‌نه‌وه، یان جنێو به جنێو، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه داوای داڕشت بكه‌ن، بزانن كه بۆ ئه‌مه بانگ‌كراون، تاكو ببنه میراتگری داڕشت. چونكه: “ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ژیانی خۆشبووێ وڕۆژانی باش ببینێت، با زمانی له خراپه بپارێزێت و لێوه‌كانی له فێڵبازی. با له خراپه لابدات و چاكه بكات، با به‌دوای ئاشتیدا بگه‌ڕێت و كۆششی بۆ بكات. چونكه چاوانی په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر خوداناسانه وگوێی له داواكاریه‌كانیان ڕاگرتووه. به‌ڵام ڕووی په‌روه‌ردگار دژی به‌دكارانه”. كێ ئازارتان ده‌دات ئه‌گه‌ر بۆ چاكه دڵگه‌رم بن؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خوداناسی ئازارتان چێژت، ئه‌وا به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه. له‌وه‌ش مه‌ترسن كه ئه‌وان لێی ده‌ترسن، مه‌شڵه‌ژێن. به‌ڵكو په‌روه‌ردگار خوداوه‌ند له دڵتان‌دا پارسا بكه‌ن، هه‌رده‌م ئاماده‌بن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێک سه‌باره‌ت به‌م هیوایه‌ی له ئێوه‌دایه بپرسێ به دڵنه‌رمی و ڕێزه‌وه. هه‌روه‌ها ویژدانێكی باشتان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی بوختان به سه‌ربورده باشه‌كانتان ده‌كه‌ن له مه‌سیحدا شه‌رمه‌زار بن له قسه‌كانیان. چونكه باشتره، ئه‌گه‌ر خواستی خودا بێت، له‌به‌ر چاكه‌كاری ئازار بدرێن، نه‌ک خراپه‌كاری. چونكه مه‌سیحیش ته‌نها جارێک له‌پێناوی گوناهه‌كان ئازار درا، بێ‌تاوان له پێناوی تاوانباران، تاكو له خودامان نزیک بكاته‌وه. جه‌سته‌ی مراندووه به‌ڵام به ڕووح زیندووه، به‌مه‌ش چوو و موژده‌ی به بۆ ڕووحه زیندانییه‌كانی دا. ئه‌وانه‌ی له كۆندا یاخی بوون، كاتێ خودا له ڕۆژانی نوخدا به پشوودرێژییه‌وه چاوه‌ڕوان بوو، كه كه‌شتییه‌كه بنیاد ده‌نرا، كه‌وا كه‌م كه‌سێكی تێدابوو، واتا هه‌شت كه‌س، به ئاو ڕزگار بوون. ئه‌مه‌ش هێمای عه‌مادكردنه كه ئێستا ڕزگارتان ده‌كات نه‌ک سڕینه‌وه‌ی پیسیی جه‌سته، به‌ڵكو به‌ڵێنی ویژدانێكی باش بۆ خودا به هه‌ستانه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاسمان ڕۆیشت و له لای ڕاستی خودایه، فریشته و ده‌سه‌ڵاتدار و هێزه‌كان ملكه‌چن بۆی.
یەکەم پەترۆس 8:3-22 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە کۆتاییدا، هەمووتان یەک بیروڕاتان هەبێ، هاوسۆزبن و یەکتریتان خۆشبوێت، میهرەبان و ڕۆحسووک بن. خراپە بە خراپە مەدەنەوە، نە جنێویش بە جنێو، بەڵکو بە پێچەوانەوە داوای بەرەکەت بکەن و بزانن ئێوە بۆ ئەمە بانگکراون، تاکو ببنە میراتگری بەرەکەت، چونکە ﴿ئەوەی بیەوێت ژیانی خۆشبوێت و ڕۆژگاری خۆش ببینێت، با زمانی لە خراپە بپارێزێت و لێوەکانی لە فێڵبازی. با لە خراپە لابدات و چاکە بکات، با بەدوای ئاشتیدا بگەڕێت و کۆششی بۆ بکات، چونکە چاوی یەزدان لەسەر ڕاستودروستانە و گوێی لە پاڕانەوەکانیان ڕاگرتووە. بەڵام ڕووی یەزدان لە دژی خراپەکارانە.﴾ کێ ئازارتان دەدات ئەگەر بۆ چاکە دڵگەرم بن؟ بەڵام ئەگەر لەبەر ڕاستودروستی ئازارتان چێژت، ئەوا خۆزگە بە ئێوە. ﴿مەترسن لەوەی کە ئەوان لێی دەترسن، مەتۆقن.﴾ بەڵکو مەسیح وەک پەروەردگار لە دڵتان‌دا تەرخان بکەن، هەردەم ئامادەبن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری هەر یەکێک سەبارەت بەم هیوایەی لە ئێوەدایە، بەڵام بە دڵنەرمی و ڕێزەوە. هەروەها ویژدانێکی باشتان هەبێت، هەتا ئەوانەی بوختان بە سەربوردە باشەکانتان دەکەن کە بەرهەمی یەکبوونتانە لەگەڵ مەسیح، لە قسەکانیان شەرمەزار بن، چونکە باشترە، ئەگەر خواستی خودا بێت، لەبەر چاکەکاری ئازار بدرێن، نەک خراپەکاری. لەبەر ئەوەی مەسیح تەنها جارێک لەبەر گوناه ئازار درا، بێ‌تاوان لە پێناوی تاوانباران، تاکو لە خودامان نزیک بکاتەوە. خەڵک مەسیحیان کوشت بەڵام خودا بە ڕۆح زیندووی کردەوە، بەمەش ڕۆحی مەسیح چوو مزگێنی دا بە ڕۆحە زیندانییەکان، بەوانەی کە لە کۆندا یاخی بوون، کاتێک خودا لە ڕۆژانی نوح‌دا بە پشوودرێژییەوە چاوەڕوان بوو، کە کەشتییەکە ئامادە دەکرا. تەنها هەشت کەس لەو کەشتییەدا بوون و بە ئاو ڕزگار بوون. ئەمەش هێمای لەئاوهەڵکێشانە کە ئێستا ڕزگارتان دەکات، نەک سڕینەوەی پیسی جەستە، بەڵکو بەڵێنی ویژدانێکی باش بۆ خودا، بە هەستانەوەی عیسای مەسیح، ئەوەی بەرەو ئاسمان ڕۆیشت و لە دەستەڕاستی خودا دانیشت، فریشتە و دەسەڵاتدار و هێزەکان ملکەچن بۆی.