لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم پەترۆس 1:4-8

یەکەم پەترۆس 1:4-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

وه‌ک مه‌سیح به‌ جه‌سته‌ ئازاری چێژت، ئێوه‌ش خۆتان به‌م نیازه‌ چه‌كدار بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ی به‌ جه‌سته‌ ئازار بچێژێ، له‌ گوناهكردن ده‌وه‌ستێ، تاكو ئه‌و كاته‌ی به‌ جه‌سته‌ له‌ ژیان ماوه‌ بۆ هه‌وه‌سه‌ ئاده‌میزادییه‌كان نه‌ژی، به‌ڵكو بۆ خواستی خودا. چونكه‌ به‌سمانه‌ له‌و كاته‌ی به‌سه‌رمان برد به‌ كردنی خواستی نه‌ته‌وه‌كان، له‌ به‌ڕه‌ڵایی و هه‌وه‌سبازی و سه‌رخۆشی و گه‌له‌گان و ئاهه‌نگی مه‌یخواردنه‌وه‌ و بتپه‌رستیی قێزه‌وه‌ن. له‌مه‌ سه‌رسام ده‌بن كه‌ له‌گه‌ڵیان ڕاناكه‌ن بۆ لافاوی هه‌مان به‌دڕه‌وشتی و جنێوتان پێ ده‌ده‌ن. ئه‌وانه‌ هه‌ژمارد ده‌ده‌نه‌ ئه‌وه‌ی ئاماده‌یه‌ مردووان و زیندووان حوكم بدات. چونكه‌ بۆ ئه‌م هۆیه‌ موژده‌ درایه‌ مردووانیش، تاكو به‌گوێره‌ی خه‌ڵک له‌ جه‌سته‌دا حوكم بدرێن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی خودا له‌ ڕووحدا بژین. پایانی هه‌موو شتێک نزیک بووه‌ته‌وه‌. بۆیه‌ ژیر و چاوكراوه‌ بن تاكو نوێژ بكه‌ن. به‌ڵام پێش هه‌موو شتێک، با خۆشویستنتان بۆ یه‌كتری به‌ هێز بێت، چونكه‌ خۆشویستن گوناهی زۆر داده‌پۆشێت.

یەکەم پەترۆس 1:4-8 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

وەک مەسیح بە جەستە ئازاری چێژت، ئێوەش خۆتان بەم بیروڕایە چەکدار بکەن، چونکە ئەوەی بە جەستە ئازار بچێژێ لە گوناهکردن دەوەستێ، تاکو ئەو کاتەی بە جەستە لە ژیاندا ماوە بۆ هەوەسی مرۆڤانە نەژی، بەڵکو بۆ خواستی خودا. ئیتر ئەو کاتەی لە ئەنجامدانی خواستی بێباوەڕان بەسەرتان برد بەسە، لە بەڕەڵایی، هەوەسبازی، سەرخۆشی، ڕابواردن، ئاهەنگی شەرابخواردنەوە، بتپەرستیی قێزەون. لەمە سەرسام دەبن کە لەگەڵیان ڕاناکەن بۆ لافاوی هەمان بەدڕەوشتی و جنێوتان پێدەدەن. بەڵام ئەوانە حیسابی خۆیان دەدەن بەوەی کە ئامادەیە مردووان و زیندووان حوکم بدات، چونکە بەم هۆیەوە مژدە درایە مردووانیش، تاکو بەگوێرەی خەڵک لە جەستەدا حوکم بدرێن، بەڵام بەگوێرەی خودا لە ڕۆحدا بژین. کۆتایی هەموو شتێک نزیک بووەتەوە. بۆیە ژیر و چاوکراوە بن تاکو نوێژ بکەن. لە سەرووی هەموو شتێکەوە خۆشەویستیتان بۆ یەکتری بەهێز بێت، چونکە خۆشەویستی گوناهی زۆر دادەپۆشێت.