یەکەم پەترۆس 12:4-19
یەکەم پەترۆس 12:4-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خۆشه‌ویستان، له‌لاتان سه‌یر نه‌بێ له تاقیكردنه‌وه‌تان به‌ڵای سووتێنه‌ر توشتان دێت، وه‌ک بڵێی شتێكی نامۆتان به‌سه‌ر هاتووه، به‌ڵكو دڵخۆش بن وه‌كو به‌شداریتان له ئازاره‌كانی مه‌سیح كرد، تاكو له ئاشكراكردنی شكۆكه‌ی دڵخۆش و شادمان بن. ئه‌گه‌ر به ناوی مه‌سیح جنێوتان پێدرا، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه، چونكه ڕووحی شكۆ و خودا دێته سه‌رتان. لای ئه‌وان جنێوی پێ ده‌درێت، به‌ڵام لای ئێوه شكۆدار ده‌كرێت. با كه‌ستان وه‌ک بكوژێک یان دزێک یان به‌دكارێک یاخود یه‌كێک ده‌ست له كاروباری خه‌ڵک وه‌ربدات ئازار نه‌چێژێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ک مه‌سیحیه‌ک، شه‌رم مه‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌م ناوه ستایشی خودا بكه‌ن. چونكه كاتی ده‌ستپێكردنی لێپرسینه‌وه‌یه له ماڵی خودا. ئه‌گه‌ر ده‌ستپێک له ئێمه‌وه بێت، پایانی ئه‌وانه چی ده‌بێت كه گوێڕایه‌ڵی ئینجیلی خودا نابن؟ “ئه‌گه‌ر مرۆڤی خوداناس به زه‌حمه‌ت ڕزگاری ببێت، بۆ به‌دكار و گوناهبار چی ده‌بێت؟” كه‌واته، ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی خواستی خودا ئازار ده‌درێن، با خۆیان به‌ده‌ست بده‌ن، وه‌ک له ئافرێنه‌رێكی سه‌رڕاست له چاكه‌كاری.
یەکەم پەترۆس 12:4-19 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
خۆشەویستان، لەلاتان سەیر نەبێ لە تاقیکردنەوەتان بەڵای سووتێنەر تووشتان دێت، وەک بڵێی شتێکی سەیرتان بەسەرهاتووە، بەڵکو دڵخۆش بن وەکو ئەوەی کە بەشداریتان لە ئازارەکانی مەسیحدا کردبێت، تاکو لە ئاشکراکردنی شکۆیەکەی دڵخۆش و شادمان بن. ئەگەر بە ناوی مەسیح جنێوتان پێدرا، خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە، چونکە ڕۆحی شکۆ و خودا دێتە سەرتان. با کەستان وەک بکوژێک یان دزێک یان بەدکارێک یاخود یەکێک دەست لە کاروباری خەڵک وەربدات ئازار نەچێژێ، بەڵام ئەگەر وەک قوتابی مەسیح ئازار بدرێن، شەرم مەکەن، بەڵکو ستایشی خودا بکەن کە ناوی مەسیحتان هەڵگرتووە، چونکە کاتی دەستپێکردنی لێپرسینەوەیە لە گەلی خودا. ئەگەر دەستپێک لە ئێمەوە بێت، کۆتایی ئەوانە چی دەبێت کە گوێڕایەڵی پەیامی ئینجیلی خودا نابن؟ ﴿ئەگەر کەسی ڕاستودروست بە زەحمەت ڕزگاری ببێت، ئەی چارەنووسی خراپەکار و گوناهبار چۆن دەبێت؟﴾ بۆیە ئەوانەی بەگوێرەی خواستی خودا ئازار دەدرێن، با خۆیان بدەنە دەست بەدیهێنەری دڵسۆز و بەردەوام بن لە چاکەکاری.