یەکەم سالۆنیکی 1:1-3
یەکەم سالۆنیکی 1:1-3 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پۆڵۆس و شیلاو تیماتیئوس، بۆ وارگه‌ی تسلۆنیقێیه‌كان له خودای باوک و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار: به‌خشش و ئاشتی له خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار بۆ ئێوه. هه‌رده‌م له پێناوی هه‌مووتان سوپاسی خودا ده‌كه‌ین، له نوێژه‌كانمان یادتان ده‌كه‌ین، بێ بڕان له‌به‌رده‌م خودا و باوكمان یادی كرداری باوه‌ڕ و ڕه‌نجی خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتنی هیواتان ده‌كه‌ین له ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.
یەکەم سالۆنیکی 1:1-3 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە پۆڵس و سیلا و تیمۆساوسەوە، بۆ کڵێسا‌ی سالۆنیکییەکان کە لەگەڵ خودای باوک و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆدا بوونەتە یەک: با نیعمەت و ئاشتیتان لەگەڵ بێت. هەموو کات لە پێناوی هەر یەکێکتاندا سوپاسی خودا دەکەین و بێ بڕانەوە لە نوێژەکانمان یادتان دەکەین، بەردەوام لەبەردەم خودای باوکماندا ئەو کارانەتان بەبیر دەهێنینەوە کە بەرهەمی باوەڕتانە، هەروەها ئەو ڕەنجەتان کە لە خۆشەویستییەوەیە و ئەو دانبەخۆداگرتنەشتان کە سەرچاوە دەگرێت لە هیواتان بە عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان.