لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم سالۆنیکی 6:1-8 - Compare All Versions

یەکەم سالۆنیکی 6:1-8 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئێوه‌ش لاسایی ئێمه‌ و په‌روه‌ردگارتان كرده‌وه‌، له‌ ته‌نگانه‌یه‌كی گه‌وره‌دا به‌ شادیی ڕووحی پارسا وشه‌كه‌تان په‌سه‌ند كرد، تاكو بوونه‌ نموونه‌ بۆ هه‌موو باوه‌ڕداران له‌ ماقیدۆنیا و ئه‌خائیه‌. چونكه‌ وشه‌ی په‌روه‌ردگار له‌لای ئێوه‌وه‌ بڵاو كرایه‌وه‌، نه‌ک ته‌نها له‌ ماقیدۆنیا و ئه‌خائیه‌، به‌ڵكو باوه‌ڕتان به‌ خودا له‌ هه‌موو شوێنێک بڵاو بوه‌ته‌وه‌، ته‌نانه‌ت پێویستمان به‌وه‌ نییه‌ شتێک بڵێین.

یەکەم سالۆنیکی 6:1-8 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئێوەش لاسایی ئێمە و مەسیحی خاوەن شکۆتان کردەوە، لە تەنگانەیەکی گەورەدا بە خۆشی ڕۆحی پیرۆز پێشوازیتان لە پەیامەکە کرد، تاکو بوونە نموونە بۆ هەموو باوەڕداران لە مەکدۆنیا و ئەخایا. پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆ لەلای ئێوەوە بڵاو کرایەوە، نەک تەنها لە مەکدۆنیا و ئەخایا، بەڵکو ناوبانگی باوەڕتان بە خودا لە هەموو شوێنێکدا بڵاو بووەتەوە. لەبەر ئەوە پێویست ناکات هیچ شتێک بڵێین،